دژه‌تیرۆری كوردستان كوژرانی دوو گه‌وره‌تیرۆریستی له‌ موسڵ راگه‌یاند

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 17/10/2016 دژەتیرۆری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، “دوای بە دەستهێنانی زانیاری هەواڵگری لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دوو گەورە بەرپرسی داعش كوژران”.

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی دژه‌تیرۆردا هاتووه‌، “كەمێك پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان گەورە تیرۆریست (یەعرب) بەرپرسی سەربازی فرقەی موسڵی گروپی تیرۆریستی داعش و جێگرەكەی بە ناوی (ئەبو ئیبراهیم) ناسراوبە (زلزال) و چەند چەكدارێكیان لە شارۆچكەی تلكێف كردە ئامانج و سەرجەمیان كوژران”.

بەپێی زانیارییەكانى دژە تیرۆر “ئەبو یەعرب” بەرپرسی فرقەی موسڵی چەكدارانی داعش بووە لە میحوەری ئاسكی موسڵەوە تاوەكو برتلە.

Back to top button