یه‌كێتی داوای پۆستی پارێزگای سلێمانی ده‌كاته‌وه‌و گۆرانیش ئه‌و پۆسته ڕاده‌ستی یه‌كێتی ناكاته‌وه
هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له نیسانی ۲۰۱٤ مشتومڕێكی زۆری خستە نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی بەهۆی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هەر لایەكیان پۆستەكەیان بە مافی خۆیان دەزانی، دوای چەندین كۆبوونەوەی هەردوو لایەنەكە، دواجار لە رێككەوتنێكی هەمەلایەنەدا، گەیشتنە ئەوەی كە پۆستەكە دوو ساڵ بە دوو ساڵ لەنێوان هەردوولا دەستاودەستی پێبكرێ تاوەكو ۳۰‌ی نیسانی ۲۰۱۸ كە چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و واده‌یه كۆتایی پێهات وادەی خولێكی دیكەی هەڵبژاردنە بۆئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم .
ئێستا یه‌كێتی پیی وایه بزوتنه‌وه‌ی گۆران دوو سالیخۆی ته‌واو بووه‌و پێویسته پۆستی پارێزگای سلێمانی ڕاده‌ست بكاته‌وه وبەڵام بزووتنەوەی گۆڕان ئامادە نییە ئەو پۆستە ڕادەستی یەکێتی بکاتەوە، بۆیە یەکێتی لە گەڕاندنەوەی پۆستەکە بێهیوا بووە و ئێستا هەوڵی ئەوە دەدات، کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە دابنێت.
ئازاد تۆفیق، ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕایگەیاند: “وەک پارێزکاری نوێی ھەڵەبجە، دیاری کراوم، فەرمانی دەست بەکاربوونیشم لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە دەرچووە”.
ئەندامه‌كه‌ی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی گوتیشی :” کە تەنیا ماوە سوێندی یاسایی لەبەردەم سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بخوات، ”ئەوەش لەبەر ئەوە نەکراوە کە ڕێکنەکەوتووە ھەردووکیان لە ھەولێر بن“.
له ماوه‌كانی ڕابردوودا چه‌ند جاریك یه‌كێتی داوای پۆستی پارێزگای سلێمانی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه‌ته‌وه ،به‌ڵام سه‌ركرده‌و هه‌ڵسوڕاوانی گۆران ئاماده‌نین پۆسته‌كه ڕاده‌ستی یه‌كێتی وده‌لێن :هەڤاڵ ئەبوبەكر وەكو پارێزگاری كاربەڕێكەر لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت، ئەگەر تاوەكو ۲۱ی٦ی۲۰۱۸ هەڵبژاردن نەكرا، سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا دەبنە كاربەڕێكەر”.