كه‌ركوك كوردێك له‌ پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌و توركمانێك خرایه‌ جێگه‌ی دانرا

دوای ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ـی ئۆكتۆبه‌ریه‌كێتی له‌ كه‌ركووك دروستیان كردو سنوری ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانییه‌كان كرد، سه‌ره‌نجام بووه‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له‌ دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، لە سنووری ناوچەکانی ١٤٠ تائێستا ٤۹ پۆست لە کورد وەرگیراونەتەوەو لەجێگەی ئه‌و پۆستانه‌ی كورد كه‌سانی عەرەب یان تورکمان دانراون.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی کەلوپەلی بیناسازیی عێراق، کە وێنەیەکی بۆ ” خواكوڕك ” نێردراوه‌ بڕیار دراوە ئەندازیار دڵشاد عەباس عوسمان، بەڕێوەبەری لقی کۆمپانیاکە لە کەرکووک، لەسەر کارەکەی لابدرێت.

ە بڕیارەکەی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی کەلوپەلی بیناسازی ئاماژە بەوەش دراوە، کە دڵشاد عەباس عوسمان تەنیا وەک ئەندازیارێکی لقەکە دەمێنێتەوە و بڕیارەکەش لە رۆژی دەرچوون (١٣/٨/٢٠١٨)ـەوە جێبەجێ دەکرێت.

لادانی ئەو بەرپرسە کوردە یەکێکە لە دەرەنجامەکانی خیانەتی گرووپی خیانەتکاری ١٦ـی ئۆکتۆبەر، کە شاری کەرکووکیان رادەستی میلیشیا و ھێزە عێراقییەکان کرد.

 

Back to top button