سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران زیاره‌تكاران ناچار ده‌كات له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌

ساڵانە سەردانکردنی مەزارگەی ئیمام عەلی ملیۆنەها شیعە دەکەنە میوانی شاری نەجەف و ئەرکی جیاواز لەو شارە پیرۆزەی شیعەکان بەجێدەهێنن ، سزاکانی ئەمەریکا بۆسەر ئێران، کاریگەری زۆری لەسەر رێژەی سەردانکەرە ئێرانییەکان بۆ نەجەف کردووە.

سزاکانی ئەمەریکا بوونەوەتە هۆی داشکاندنی بەهای تومەنی ئێرانی و گەشتیارانیش وەک دراوێکی بێبەها تەماشای پارەکەیان دەکەن ، کەمبوونەوەی گەشتیارە ئێرانییەکان، کاریگەری خراپی لەسەر ئابووری عێراقیش هەیە بەوەی ساڵی پار بەهۆی ئەو ژمارە زۆرە سەردانکەرەی نەجەف و کەربەلا، نزیکەی ٥٤٤ هەزار عێراقی بە شێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ سوودی ماددییان بینیبوو.

بەگوێرەی ئەنجوومی گەشت وگەشتووگوزاری جیهانی، گەشتیارانی نەجەف و کەربەلا، ساڵانە بڕی ۵ ملیار دۆلار بە عێراق دەبەخشن.

ئێستا کە ئەو ژمارە زۆرە ئێرانییە نایەنە عێراق، نرخی هۆتێلەکان داشکێندراون و خەرجییەکان کەمکراونەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مانگی ۱۱، ئەمەریکا نیازی هەیە سزای زیاتر بەسەر تاراندا بسەپێنێت، ئێرانییەکان ناچارن بیر لە داهاتوو بکەنەوە.

Back to top button