گوته‌بێژی یه‌كێتی, ئێمه‌و پارتی لیژنه‌یه‌كی هه‌شت كه‌سیمان ئاماده‌كردووه بۆ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق
دوای ه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بڕیاریان دا به‌یه‌كه‌وه ده‌ست بكه‌ن به گفتوگۆ له گه‌ڵ هاوپه‌یمانی و حزبه‌كانی عێراق له پێناو پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌و حزبه رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌شت كه‌س بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان ئاماده‌یه و هه‌ر لیستێكی دیكه‌ی كوردستانیش ده‌یه‌وێ له گفتوگۆكان به‌شداربێت یه‌كێتی و پارتی پشتیوانی لێده‌كه‌ن.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی و وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاند، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێویسته بچێته به‌غدا دیاریكراوه و ئاماده‌یه و پرۆژه‌یه‌كیش ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌یه‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتیشی: “له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه لایه‌نه ناڕه‌زییه‌كانیش به‌شداربوون تێیدا ڕا و سه‌رنجی خۆیان ده‌ربڕیوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان حه‌زده‌كه‌ن به‌شداری بكه‌ن ئه‌وا ئێمه‌ش پشتیوانی له بۆچوون و كاری ئه‌وانیش ده‌كه‌ین”.
پیره گوتیشی: “لیژنه‌یه‌كی كوردستانی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان پێكهێنراوه، لیژنه‌كه‌ش له 8 كه‌س پێكهاتووه كه 4ی یه‌كێتی و 4ی پارتی و له‌نێوانیاندا دوو كه‌س پرۆژه‌ی گفتوگۆی نێوان لیسته‌كانی كوردستان و لیسته عیراقییه‌كان ده‌نووسنه‌وه.
له‌باره‌ی گرنگترین خاڵه‌كانی ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره باسی له‌وه‌كرد كه پرۆژه‌كه بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی پرسی ته‌وافوق و هاوبه‌شی له حوكمڕانی عیراق و بوونی نوێنه‌ری كوردستانه له دامه‌زراوه فیدراڵی و ئابوورییه‌كانی عیراق.
وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی ره‌تیكرده‌وه له‌ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه‌دا باسی پله و پۆست و پایه كرابێت و ده‌ڵێت: “ئه‌وه وه‌ك ئامانج باسی ده‌كرێت ده‌بێ له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پۆستێك و له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان و له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانیش پشكمان هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا كێشه‌ی نێوان شه‌قام و ده‌سه‌ڵات هه‌یه ده‌بێ هه‌وڵبدرێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه چاك بكرێته‌وه چونكه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی رابردوو له مانگی پێنجی ئه‌مساڵ ده‌ركه‌وت كه 70%ی عیراقییه‌كان ده‌نگیان داوه”.