مه‌سرور بارزانی: داوا له لایانه‌كان ده‌كه‌ین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان سه‌ر بخه‌ن
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان له په‌یامێكی پیرۆز بایی دا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان رایگه‌یاند، داوا له خه‌ڵكی كوردستان و لایانه‌كان ده‌كه‌ین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان سه‌ربخه‌ن”.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ٨ی ٢٠١٨ مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی راگه‌یاند” له په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لە خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و دەزگا ئەمنییەکان و موسڵمانانی کوردستان و جیھان پیرۆز دەکەم، ھیوای جەژنێکی ئارام بۆ ھەموو لایەک دەخوازم”.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لە خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و دەزگا ئەمنییەکان و موسڵمانانی کوردستان و جیھان پیرۆز دەکەم، ھیوای جەژنێکی ئارام بۆ ھەموو لایەک دەخوازم.
ھەر بەم بۆنەیەوە داوا لە خەڵک و لایەنە کوردستانییەکان دەکەین پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ئیرادەیەکی نیشتمانییەوە سەربخەن بۆئەوەی لەپاڵ ھەوڵەکان ببێتە ھۆکارێکی دیکە بۆ سەقامگیری و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان و بەدیھاتنی ئەو ئامانج و ئاواتانەی خەڵکی کوردستان چاوەڕێن.
مەسرور بارزانی
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
٢٠/ ٨/٢٠١٨