توركیا به‌مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا رازی بوو به‌ڵام ئه‌مریكا دیسان ره‌دی كرده‌وه داوای زیاتری هه‌یه

ئاژانسه‌كانی توركیا ئاشكرایان كردووه كه توركیا رازی بووه به‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا قبوڵ بكات، له‌به‌رامبه‌ر وه‌سانی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئابووری توركیا به‌ڵام ئه‌مریكا ره‌تی كردۆته‌وه و داوای زیاتر له توركیا ده‌كات، هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی توركیا، حکوومەتی تورکیا بە دەسەڵاتدارانی ئەمریکایان راگەیاندووە، کە ئامادەن قەشە ئەندۆ برانسۆن ئازاد بکەن و هەموو تۆمەتەکانی سەری هەڵبگرن”.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی توركیا توركیا قه‌شه‌كه ئازاد ده‌كات كه حکوومەتی ئەمریکا گوشارەکانی سەر بانکی خەڵک “هاڵک بانک” هەڵبگرێت، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كانی توركیا” ئەمریکا ئەو مەرج و دەستێشخەرییەی تورکیای رەت کردووەتەوە و سوورە لەسەر سزادانی هاڵک بانک و جێبەجێکردنی سزای 42 مانگ بەدنکردنی محەمەد هاکان ئاتیلای جێگری بەڕێوەبەری بانکەکە، هه‌روه‌ها ئەمریکا ئەو بانکە تورکییە بە پێشێلکردنی سزاکانی بەسەر کۆمری ئیسلامیی ئێران تۆمەتبار دەکات و بە دوای رێگاچارەی گونجاو دەگەڕێت بۆ سزادانی”.
ماوه‌یه‌كی ئه‌مریكا و توركیا په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌ره‌و گرژی چووه بەهۆی دەستبەسەرکردنی قەشە ئەندرۆ برانسۆن لە تورکیا، کە ئەمریکا داوای ئازادکردنی بێ مەرجی دەکا، پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقەرە ئاڵۆز بوون و بەهۆی ئەو کێشانەوەش، ئابووریی تورکیا شڵەژاوە و رۆژ بە رۆژ به‌های لیره‌ی توركیا له بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، دادەبەزێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چاودێرانی سیاسی توركیا پێیان وایه كێشه ئه‌ساسیه‌كه‌ی نێوان توركیا و ئه‌مریكا ته‌نها گیرانی قه‌شه‌كه نیه، به‌ڵكو ئاڵوگۆڕی بازرگانی توركیایه له‌گه‌ڵ ئێران كه ئه‌مریكا داوای راگرتنی كردووه، پێشتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی ناکۆکییەکانییەوە لەگەڵ تورکیا، بڕیاری لادانی بەخشینی تورکیای لە رسووماتە گومرگییەکان دابوو، بەمەش زیانێکی گەورەی دارایی بە کەلوپەلی هەناردەی تورکیا بۆ ئەمریکا دەكات، کە زیانەکە دەگاتە نزیکەی یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.