به‌په‌له…ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئه‌م شاره‌ی عێراقی هه‌ژاند.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا له شارۆچکەی قائیمی سەر بە پارێزگای ئەنبار و زیانی زۆری لێكهوتهوه.”
له‌و باره‌وه، قایمقامی قەزای قائیم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێركراو ژمارەیەك كەس كوژران و برینداربوون.
ئەحمەد دەییان، قایمقامی قەزای قائیم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار رایگه‌یاندوه.” كە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەلایەن پاشماوە و شانە نوستووەكانی داعش لە خاڵی پشكنینی شەهید حەیدەر، ژمارەیەك كەس كوژران و برینداربوونە، بەڵام تاوەكو ئێستا زانیاری وردمان لەبارەی ژمارەی قوربانیان پێنەگەیشتوە”.
قایمقامی قەزای قائیم ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه.” كه دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن لە زیانەكانی ئەم هێرشە ئاگاداردەکەینەوە.