بەڕێوەبەری کەناڵی كه‌ی ئێن ئێن ـی گۆران به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ پۆسته‌كه‌ی لاده‌برێت

جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ توڕه‌ بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بالی خیانه‌تكاری ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .

د. ئاکۆ حەمەکەریم، بەڕێوەبەری کەناڵی كه‌ی ئێن ئێن ـی گۆران به‌ هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ گۆران له‌ پۆسته‌كه‌ی دووخرایه‌وه‌ و كه‌سێكی تر له‌جێگه‌ی دانرا.

بەڕێوەبەری کەناڵی كه‌ی ئێن ئێن ـی گۆران له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ ژێر ناونیشانی ( رەخنەیەک لە رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن) نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” ئەو شەوەی کە هێرشکرایە سەر گردەکە، سەدان هەڵسوڕاو و هەواداری گۆڕان و دەیان ڕۆژنامەنوس لە کەی ئێن ئێن و سایتی سبەی و رادیۆی گۆڕان ژیان خۆیان خستبۆیە مەترسیەوە بۆ پاراستنی شکۆی گۆڕان و بەرگری کردن لە دەنگەکانیان و ئێستاش مافی خۆمانە کە بپرسین: رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن چیتان کرد بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانباران و گەڕانەوەی دەنگەکانمان؟”.

دزئاكۆ حه‌مه‌كه‌ریم له‌ نوسینه‌كه‌یدا ده‌شڵێت :” وەک هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان بە مافی خۆمی ئەزانم رەخنە لە بەڕێزان رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بگرم و پێتان بڵیم هەنگاوەکەتان دروست و دراسەکراو نەبو. دیارە کەس دژی دانیشتن و گفتوگۆ نییە، بەڵام گرنگە بزانیت لەگەڵ کێ دادەنیشیت و لەچ کاتێک و لەکوێ و بۆچی؟”.

د. ئاکۆ حەمەکەریم، بەڕێوەبەری کەناڵی كه‌ی ئێن ئێن ـی گۆران نوسیویه‌تی :” یەکێتی ئەڵێت کێشەکە شخسییە نەک سیاسی، بۆیە ئەبوایە پێشمەرجی دانیشتنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ یەکێتی خۆڕادەستکردن و ئامادەبونی شێخ جەعفەر و تەقەکەرەکانی شەوی ۱۲ ئایار بوونایە لەبەردەم دادگا، کە تاێستا ئامادە نین و نازانرێت ئایندەی شکاتەکەی ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان بە کوێ دەگات”.

له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا بەڕێوەبەری کەناڵی كه‌ی ئێن ئێن ـی گۆران ده‌ڵێت:” لەڕاستیدا کێشەکە سیاسییە و ئەوەی شێخ جەعفەر ئەنجامیدا بە ئاگاداری بەشیک لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی بوە و ئامانج لێی دەمکوتکردنی گۆڕان و سەپاندنی تەزویرەکە بو، کە یەکێتی ئەو شەوە بەتەزویر و تەقەکان بە بەردێک سێ چۆلەکەی کوشت، یەکەم: تەرکیزی لەسەر تەزویرەکە لابرد و ئەنجامەکانی سەپاندو خۆکردە براوە، دووەم: خەڵکی بێ ئومێدکرد لە دەنگدان و پرۆسەی سیاسی وای کرد جارێکی تر خەڵک نەچێت بۆ هەڵبژاردن . سێهەم: کێشەی ناوخۆی لەگۆڕاندا دروست کرد”.

دزئاكۆ حه‌مه‌ كه‌ریم ده‌شڵێت:” یەکێتی بەم دانێشتنەی لەگەڵ گۆڕان پەیامێکی شاراوەی گەیاند کە بکوژ و بەبڕ خۆیەتی و هەرچی بوێت ئەی کات، هەرکات بیەوێت تەقە ئەکات و هەرکاتێکێش ئارەزووی لە دانیشتن بو خۆی ئەکات بە ژوردا، بەبێ هیچ سزایەک. ئەمەش جارێکی تر دەنگدەری گۆڕان بێ ئۆمێد ئەکات، بەتایبەتیش کە نزیکەی مانگێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی روداوەکانی ۱۲ی ئایار رێژەی بایکۆت کردنی دەنگدەرانی گۆڕان بۆ هەڵبژاردن زۆر بێت”.

سه‌باره‌ت به‌ شانده‌كه‌ی یه‌كێتی بەڕێوەبەری کەناڵی كه‌ی ئێن ئێن ـی گۆران نوسیویه‌تی :” لەڕووی پڕۆتۆکۆلییەوە وەفدەکەی یەکێتی لاواز بوو لە ئاستی پێویستدا نەبو، نە ئەبوایە رێکخەری گشتی ئامادەی دانیشتنەکە بێت. لەلایەکی تریشەوە وەفدەکەی گۆڕان نا هاوسەنگ بوو، کە نوێنەرایەتی گەنج و ژنی تێدا نەبوو”.

له‌ كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا د. ئاکۆ حەمەکەریم، بەڕێوەبەری کەناڵی كه‌ی ئێن ئێن ـی گۆران ده‌شڵێت:” یەکەم رۆژی جەژن قوباد تاڵەبانی ویستبوی سەردانی مەزارگای رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بکات رێگای پێنەدرابو، بەڵام پاش چەند رۆژێک پاڤێڵی برای و وەفدەکەی یەکێتی لەسەر مەزارگاکە بوون!. کاک نەوشیروان موڵکی خەڵکە و تەنها هی گؤڕان نییە و نابێت مەزارگاکەی لە ململانێ سیاسیدا بەکاربهێنرێت”.

 

Back to top button