سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری وەزیری وزەی ڕووسیا دەكات
ئهمڕۆ پێنجشەممە ۳۰ـی ۸ـی ۲۰۱۸ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاڤێڵ سۆرۆكین جێگری وەزیری وزەی ڕووسیای فیدڕاڵ و شاندێ یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا جێگری وەزیری وزەی ڕووسیا وێڕای ئاماژەدان بە ئەو تەحەدییاتەی كە گەلی كوردستان تێیپەڕاندووە خۆشحاڵی خۆی بە سەرۆك بارزانی گەیاند لەوەی كە هەرێمی كوردستان سەرباری گرفتەكان لە پێشكەوتنی بەردەوامدایە و ئەوەیشی خستەڕوو كە هەرێمی كوردستان بۆ ڕووسیا بایەخێكی تایبەتی هەیە و هەرێمی كوردستان داهاتوویەكی گەش چاوەڕوانیەتی. داوایشی كرد پەیوەندییەكانی نێوان ڕووسیا و هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی نەوت و وزە و تەكنەلۆژیای تازە و بوارەكانی تر بەرفراوانتر ببێت.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی هەوڵوێستی دۆستانەی ڕووسیا و سەرۆك پۆتینی كرد لەبەرانبەر گەلی كوردستان و پەیوەندیی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ڕووسیای بە مێژوویی و دۆستانە لە قەڵەمدا و جەختیشی لەوە كردەوە پشتیوانی لە پەرەپێدان و بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا دەكات لە گشت بوارەكاندا.