پارتی جارێكی تر به‌تووندی ره‌دی كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت
پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به ئاماده بوونی سه‌رۆك بارزانی، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌حموود محه‌مه‌د له‌و باره‌یه‌وه جارێكی تر به‌فه‌رمی رایگه‌یاند” كە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نین”.
گوتهبێژیكهی پارتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتیشی” هەموو رێكارە تەكنیكییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەواو بووە، هیچ كێشەیەكی سیاسی‌و كۆمەڵایەتیش نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە، بۆیە پارتی لەگەڵ ئەنجامدانییەتی لەو وادەیە، جەختیكردەوە، لێرەو لەوێ هەوڵ هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بەڵام هیچ لایەنێك گفتوگۆ ناكەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردن‌و ئەوان سوورن لەسەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكە.
پێشتر چه‌ندین جار پارتی به تووندی دژی ده‌نگۆ و هه‌وڵه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و به‌رهه‌م ساڵح وه‌ستایه‌وه، بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن و له‌ئێستاشدا ده‌لێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناخرێت”.