بەئەمری ئێران رووماڵی ئۆپراسیۆنی مووسڵ لە میدیای سلێمانی قەدەغە كراوە

خواكوڕك
تۆڕی میدیایی لە كەربەلاوە تا سلێمانی كە لە یەك ژووری عەمەلیات كۆكراوەتەوە، لە تەهرانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، فەرمانێكیان بۆ نێردراوە كە بەهیچ شێوەیەك رووماڵی ئۆپراسیۆنەكانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی نەكەن، لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی نزیك لەیەكێتیش دەلێت هەموو ئەو رووداوانەی لەسلێمانی دەگوزەرێت جێگای گومانە، لەژێر ناوی ناكۆكی ناو یەكێتی حەشار دراوە.
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە كە فەرمانێك هاتووە كە دەبێت میدیای هاوپەیمانی ئێرانی كەمتر گرینگی بە پێشرەویەكانی هێزەكانی سوپای عێراق و پێشمەرگە بدەن، سەرچاوەیەكی ئەمنی سلێمانیش كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت دەلێت سەرمان لەوە سورماوە یەكێتی و باڵی خاتوو هێرۆ هیچ گرینگی نادەن بە ئۆپراسیۆنەكانی پێشمەرگە لەكاتێك یەكەی 70ی پێمەرگە رۆڵێكی بەهێزی هەیە.
 
ئەو سەرچاوەیە دەلێت من ناتوانم پشتراستی ئەو زانیاریانەتان بكەمەوە بەڵام دڵنیام لەوەی ساردیەك لە میدیای سلێمانی بەتایبەت هی بەشێكی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ هەیە، جا نازانم ئەمە لەبەر دژایەتی پارتیە یان ئەمریان پێكراوە، بۆیە ناتوانم پشتراستی بكەمەوە.
Back to top button