سه‌رۆككۆماری عێراق له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

 

لەماوەی ۲۰ ساڵی رابردوودا، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق نەیانتوانیوە وەکو پێویست خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ دانیشتوانی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دابینبکەن، لەگەڵ دەستبەکاربوونی هەر کابینەیەکی نوێی حکومەتیش چەندین بەڵێن دراون و بودجەی زەبەڵاحیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تەرخانکراوە.

فوئاد مه‌عسوم له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ناڕ‌ه‌زایی له‌ ئاست درێژه‌كێشانی خراپیی خزمه‌تگوزارییه‌كان و بێكاریی و هه‌ژاریی، زیاتر پەرەی سەندووە و دەرئەنجام كوژران و برینداربوونی رۆڵەكانی لێكەوتووەتەوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ڵێت :” به‌بایه‌خێكی زۆره‌وه‌ سات به‌سات به‌دواداچون ده‌كه‌ین بۆ گۆڕ‌انكارییه‌كانی باری ئێستای پارێزگای به‌سره‌ ده‌ره‌نجامی به‌رده‌وامبونی خۆپیشاندانه‌كانی هاوڵاتییان و ناڕ‌ه‌زایی ده‌ربڕ‌ینیان له‌ ئاست درێژه‌كێشانی خراپیی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با و ئاو و بڵاوبونه‌وه‌ی بێكاریی و هه‌ژاریی، كه‌ له‌م رۆژانه‌ی دواییشدا زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندوه‌ به‌ هۆی زیاتر سوێر یونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و پیسبونی ئاوی شه‌تولعه‌ره‌ب، كه‌ به‌داخه‌وه‌ روبه‌ڕ‌وبونه‌وه‌یان لێكه‌وته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا، ده‌ره‌نجامه‌كه‌یشی كوژران و برینداربونی رۆڵه‌كانمان بو له‌ نێو خۆپیشانده‌راندا كه‌ هه‌ندێكیان به‌ هۆی توڕ‌ه‌وییه‌وه‌ ئاگریان به‌ردایه‌ هه‌ندێك شوێن و موڵك و ماڵی حكومیی”.

فواد مه‌عسوم سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌شلێت:” ئێمه‌ له‌ كاتێكدا هه‌وڵی لێبڕ‌اوانه‌ و به‌رده‌وام ده‌ده‌ین له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌ ئامانجی دانانی رێوشوێنی به‌په‌له‌ و ده‌سته‌به‌جێی واقعیانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ و جێبه‌جێكردنی داوا ره‌واكانی رۆڵه‌كانی به‌سره‌ بۆ چاككردنی ژیانی خزمه‌تگوزاریی و ئابوورییان و چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵیی و بێ ئومێدیی له‌ هه‌موو بواره‌كانی تایبه‌ت به‌ خۆیان، له‌ هه‌مان كاتدا ته‌واوی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ به‌سره‌ ئاگادار ده‌كه‌ین به‌ تایبه‌تیی خۆپیشانده‌ره‌ ناڕ‌ازییه‌كان گیانی ئارامیی زاڵ بكه‌ن و دان به‌خۆدا بگرن و خۆ به‌دوور بگرن له‌ پێكهه‌ڵپژان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و زیان نه‌گه‌یاندن به‌ ده‌زگا حكوومییه‌كان”.

سه‌رۆككۆماری عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داواش له‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیی ده‌كه‌ین هه‌رچی زوه‌ به‌ لێپرسراویه‌تییه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن له‌ كوژرانی خۆپیشانده‌ر (مه‌كی كه‌عبیی) و هه‌مو هاوڵاتییه‌ بێدیفاعه‌كانی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌، هاوكات داوا له‌ حكومه‌تی خۆجێیه‌تی له‌ پارێزگاكه‌ و حكومه‌تی فیدراڵییش ده‌كه‌ن كاری جدیی و به‌په‌له‌ بكه‌ن بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌ چونی داواكارییه‌ ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی به‌په‌له‌ و عه‌مه‌لیی بۆ چاككردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌ تایبه‌تیی كاره‌با و ئاو و خزمه‌تگوزاریه‌ گشتییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كۆسپه‌كان كه‌ هاوڵاتییان له‌ ناوچه‌ جیا جیاكانی پارێزگاكه‌دا به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا فواد مه‌عسوم سه‌رۆككۆماری عێراق ڕایگه‌یاندووه‌” داوا له‌ په‌روه‌رگار ده‌كه‌ین شیفای هه‌رچی زوتری برینداره‌كان بدات و داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌سره‌ ده‌كه‌ین ئاسایشی هاوڵاتییان بپارێزن و مافی خۆپیشانده‌ران زامن بكه‌ن له‌ ده‌ربڕ‌ینی به‌ ئاشتیی خواست و داواكانیان، دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ رێگریی بكرێت له‌ به‌لاڕ‌ێ بردنی خۆپیشاندانه‌كان له‌ رێگه‌ راسته‌كه‌ی، داوا له‌ خۆپیشانده‌رانیش ده‌كه‌ین خۆ بپارێزن له‌ پێكهه‌ڵپژان له‌گه‌ڵ هێیزه‌ ئه‌منییه‌كاندا كه‌ له‌ بنه‌ڕ‌ه‌تدا ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌پارێزن. هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕ‌یشمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ پێویستیی هه‌رچی زوتری چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی زامن كردنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كان و رێزگرتنی قانونه‌ په‌یڕ‌ه‌وكراوه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌دا به‌ پێویستی ده‌زانین به‌ خێرایی ژیانی ئاسایی هاوڵاتییان له‌ به‌سره‌ بگه‌ڕ‌ێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی پێشوی بۆ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وامیی”.

له‌ مۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌شڵێت:” هیوادارین و دڵنیاین كه‌ هه‌موان ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ ره‌چاو بكه‌ن و پێكه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ن له‌ پێناوی كاری جدیی و به‌رده‌وام بۆ دان به‌خۆدا گرتن و ره‌خساندنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری به‌ ئاشتیی بنیاتنه‌ر و ده‌ستوریی كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نیشتمانیی بپارێزرێت، شانبه‌شانی سه‌لماندن و زامنكردنی مافه‌كانی هاوڵاتییان و چاككردنی هه‌لومه‌رجه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان”.

Back to top button