گۆڕان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌كه‌ین له‌دژی
گۆڕان به‌رده‌وامه له هه‌ره‌شه‌كردن له‌دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان و ئه‌م جاره ده‌لێـ” ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت ئێمه بایكۆتی ده‌كه‌ین و له سه‌رتاسه‌ری كوردستان خۆپێشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ی جیڤاتی نیشتمانی گۆڕان رێگا چاره‌ی دژایه‌ی هه‌ڵبژاردن به خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری باس كراوه، كه گۆڕان هه‌وڵبدات هه‌موو رێكخستنه‌كانی له‌دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان بهێنێته سه‌ر شه‌قام و به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ده‌لێـ” به‌شێك له ئه‌نجامانی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی و حكومه‌ت”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌لێـ” به‌شێكی له ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پرۆژه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان” هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كه”چەند رۆژی داهاتوو، كە وادەكەی بەتەواوی دیارینەكراوە، جڤاتی نیشتمانی كۆدەبێتەوەو كۆبوونەوەكەش بۆ تاوتوێكردنی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت، هەر بەپێی زانیارییەكان، لەو كۆبوونەوەیە پرۆژەكە دەخرێتەڕوو، كە تایبەتە بەدواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و درێژكردنەوەی وادەی پەرلەمانی كوردستان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان به‌شێكی تری ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه له‌دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پێویسته خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری له‌كوردستان بكه‌ن”.