دۆخی ناوخۆی گۆڕان مه‌ترسیداره‌و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵكه‌كان له كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كرێت
له پرۆژه‌یه‌كدا نۆ هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ئاراسته‌ی ڕێكخه‌ری گشتی و جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كردووه ،دۆخی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به مه‌ترسی ناوده‌به‌ن ، تیایدا سەقفی زەمەنی بۆ گەڕانەوەی موڵکەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە دەستی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا دیاری کراوە.
نۆ هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بریتین له ( عه‌بدوڵای مه‌لا نوری شێركۆ حه‌مه ئه‌مین و ئومێد حه‌مه عه‌لی و كاوه محه‌مه‌د و غالب محه‌مه‌د و ئیسماعیل نامیق و ئه‌مین به‌كرو چیا عه‌باس و ڕه‌وه‌ز سه‌ركه‌وت )له په‌یامێكدا بۆ رێكخه‌ری گشتی و جڤاتی نیشتیمانی گۆران ئاماژه‌یان داوه كه نوێنه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ڵسوراوانی گۆڕان له ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆریش له هه‌موو ئۆرگانه‌كانی گۆران پشتگیری پرۆژه‌كه‌یان ده‌كه‌ن .
دوای سەردانی شاندێکی یەکێتی بۆ مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان و گۆڕی نەوشیروان مستەفا، ژمارەیەک هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، نزیک لە باڵی قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحموود، ویستوویانە دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ بدەن بە بزووتنەوەکەیان ، هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شیان ئه‌وه‌بووه كه یەکێتی سەرەڕای تەقەکردن لە بارەگای سەرەکییان و گۆڕی نەوشیروان مستەفا، بەو سەردانەیان فیشەکێکی دیکەیان ناوە بە جەستەی گۆڕانەوە، کە ئەوەش لەلایەن خانەی ڕاپەڕاندنەوە دەرگایان بە روودا کراوەتەوە.
به‌ڵام هه‌ڵسوڕاوه‌كانی گۆڕان پاشگه‌زبونه‌ته‌وه له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و به‌ڵێنیان پیدراوه كه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بە هەر نرخێک بێت، لە ڕێگەی جڤاتی گشتی و نیشتمانییەوە گۆڕانکاری لە تەواوی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندندا دەکەن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” گۆڕانکارییەکانی خانەی ڕاپەڕاندن بە شێوەیەک دەبێت، هەر یەکە لە قادری حاجی عەلی، عوسمانی حاجی مەحموود، بۆ رێکخەری گشتیی گۆڕان کاندید دەکرێن و لە جڤاتی گۆڕاندا یەکیان یەکلا دەکرێتەوە، هاوکات ژمارەیەک لە گەنجەکانی بزووتنەوەکەش دەکرێنە ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن، کە باس لە هەڤاڵ ئەبوبەکر و عەبدوڵای مەلا نووری و یوسف محەمەد کراوە.
شایه‌نی ئاماژه پێدانه پارساڵیش ژمارەیەك لە ھەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان، کە پێکهاتبوون لە (مەحموود رەزا، عەدنان عوسمان، ھۆشیار عەبدوڵا) لە وتارێکی هاوبەشدا هێرشی توندیان کردە سەر خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەکەیان و ئاماژەیان بەوە دابوو، ئەو دۆخەی لە ناوخۆی گۆڕاندا ئەگوزەرێ، لە ئەنجامی پێکەوە نەگونجانی ئەندامەکانیان و سەرگەرمییان بە کێشە و ململانێی نێوان خۆیانەوەیە و لە ماوەی تەمەنیدا، خانەی راپەڕاندنی گۆڕان جگە لە بەیاننامە و کۆبوونەوەی بێ ئەنجام و هەوڵدان بۆ سنووردارکردن و لاوازکردنی گوتاری ئیعلامیی گۆڕان، هیچ هەنگاوێکی تری لێ نەبینراوە”.