باڵوێزی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له ڕوسیا‌و سوریا ده‌كات

نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى ئه‌مه‌ريكا نيكى هايلى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، رايگه‌ياند، داوا ده‌كه‌ين جدييه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ بۆ به‌كارهێنانى هێز دژى سووريا تاقينه‌كرێته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى فۆكس نيوزى ئه‌مه‌ريكايى، نيكى هايلى نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى ئه‌مه‌ريكا گووتى: “ئامۆژگارى رووس و سوورى و ئێرانييه‌كانمان به روونى كردووه، پێش به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى باش بير بكه‌نه‌وه. هۆشداريمان پێداون و ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كردووه، دوو جار چه‌كى كيميايى به‌كارهێنراوه له سووريا و سه‌رۆك تره‌مپ رێككارى پێويستى گرتووه‌ته به‌ر. پێويست ناكات جارێكى ديكه پشوودرێژى و ئارامگرى تره‌مپ تاقينه‌كرێته‌وه، چونكه ره‌وشه‌كه و ده‌رفه‌ته‌كه له دژيان كه‌ڵه‌كه بووه”.
نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى ئه‌مه‌ريكا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گوتیشى: “هه‌موومان ده‌نگۆكانمان له باره‌ى چه‌كى كيميايى له ئيدلب بيستووه، ئه‌وه‌شمان بيستووه، گوايه كڵاو سپييه‌كان له پشت ئه‌و رووداوانه‌ن. ئه‌ندامانى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى هۆشداريان داوه له باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له ئيدلب و رێگه ناده‌ين ئه‌و رووداوانه دووباره ببنه‌وه”.
رۆژى ۷ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌ر، سه‌رۆكى هه‌ريه‌ك له رووسيا و ئێران و توركيا له تاران كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنى پرسى ئيدلب.
ئێران و رووسيا لايه‌نگرى له هێرشى سه‌ربازى سوپاى سووريا بۆ سه‌ر شاره‌كه ده‌كه‌ن.
توركيا پێداگيرى له راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست و ئه‌نجام نه‌دانى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر شاره‌كه ده‌كات.
ئيدلب له لايه‌ن گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه‌كان و به‌رهه‌ڵستكارانى سوورياوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.