هێمن شێخانی:یەکێتی لەبری دروشمەکانی ئارامی، ھەلی کار، خزمەت ده‌بوایه‌ داوای لێبوردنیان بكردایه‌

یه‌كێتی له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ردی زل زل و به‌ڵینی گه‌وره‌ گه‌وره‌ ئه‌دات به‌ گوێی خه‌ڵكیدا ، له‌به‌رنامه‌ی كاریدا ده‌ڵێت :ئارامی و هه‌لی كارو خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ین ،به‌ڵام واقیعی حاڵ له‌ سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌وی یه‌كیتی دا شتێكی ترمان پێده‌ڵێت كه‌ پێچه‌وانه‌ی كارنامه‌كه‌ی یه‌كێتی یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ،ساڵه‌های ساڵه‌ سلێمانی كه‌ چه‌قی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی یه‌ هیچ خزمه‌تێك نه‌كراوه‌و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌یشی به‌هۆی نه‌بوونی ئارامی و ئیرهابی فكری و نه‌بوونی هه‌لی كارو قۆرغكاری سێكته‌ره‌كانی ئابوری سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت و به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچیان كرد .

ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی وبەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە هەولێر له‌باره‌ی لێداونێكی یه‌كیتی كه‌ گوتبووی ” یه‌كیتی ده‌بێته‌ حیزبی دووه‌م له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: ”نازانم یەکێتی بە چی دەبێتە ھێزی دووەم؟ ئەگەر وڵاتانی ھەرێمی و دەوروبەر نەبوونایە، یەکێتی نەک نەدەبوو بە ھێزی دووەم، بەڵکوو ھێزی چوارەم و پێنجەم بوو، با تەماشای ڕابردوو و مێژووی خۆی بکات و بزانێت چی کردووە؟ ھەر ھیچ نەبێت لەو چوار ساڵەی ڕابردوودا کۆمەڵێک خیانەتی گەورە و خیانەتی نیشتمانیی گەورەی کردووە“.

بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە هەولێر ڕاشیگه‌یاند:” بەرزکردنەوەی دەنگەکانی یەکێتی بە پۆستەر و ئاڵا نابێت، لەبەر ئەوەی ”خەڵک ماندوو و برسین“. گوتیشی: ”سەرمایەی ئەم وڵاتە بەدەستی یەکێتییە، ئایا توانیویەتی بە دادپەروەری دابەشی بکات؟ ئایا توانیویەتی بەرگری لە مافەکانی ھاووڵاتییان بکات؟“.

هێمن شێخانی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی ده‌شڵێت: ”یەکێتی لەبری دروشمەکانی ئارامی، ھەلی کار، خزمەت، دەبووایە لە ھەموو تابلۆکان بنووسێت، (داوای لێبووردن لە ھاووڵاتییان دەکەم)، چونکە بەم سێ دروشمەی ھەڵی گرتووە، میڵەتی کوردیان کوشووە و تووشی قەیرانیان کردووە، بۆیە پێچەوانەی ئەم دروشمانەیان بەکار ھێناوە“.

Back to top button