موقتەدا سەدر: پەلە نەکەن لە پێکهێنانی حکومەت دەبینە ئۆپۆزسیۆن

ئه‌گه‌ر چی چوار مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تێده‌په‌ڕێت, تا ئێستا نه‌توانراوه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێكبهێنن, بۆدروستكردنی كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت, له به‌رامبه‌ر مشت‌و مڕه‌زۆره‌كانی لایه‌نه‌كه‌ان موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون، هه‌ڕه‌شه‌ی توند ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، ئۆپۆزیسیۆن بوونی خۆیان راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌در له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه عێراقییه‌كان رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی “بێلایه‌ن” و “ته‌كنۆكرات” و ده‌ستپاك، بۆ پۆسته‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن.
به گوێره‌ی تویته‌كه‌ی سه‌در، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێككه‌وتبوون كه له تایه‌فه‌گه‌ری و پشك پشكێنه و نه‌ته‌وه‌په‌رستی دووربكه‌ونه‌وه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، هه‌رزوو هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان كشانه‌وه و بیرۆكه‌ی “سه‌ربه‌خۆیی” و “ته‌كنه‌كراتیان” ره‌تكرده‌وه.
سه‌در راشیگه‌یاندووه، هه‌ندێك له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه عێراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه “چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌م” و پشك پشكێنه بۆ ئه‌وه‌ی “گه‌نده‌ڵه‌كان به جلێكی نوێوه” بگه‌ڕێنه‌وه و به‌رده‌وام بن له سه‌پاندنی هه‌ژموونی حزب و دامه‌زراوه ئابوورییه حزبییه‌كان.
له‌و ئه‌گه‌ره‌شدا، سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی توند ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه و كه‌سایه‌تی و لایه‌ن سیاسییانه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه به‌رده‌وام بن، ئۆپۆزیسیۆن بوونی لیسته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، گفتوگۆكانی چڕتر كردووه‌ته‌وه و تا ئێستاش گرێكوێره‌ی پرسه‌كه، یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه و به‌هۆی دابه‌شبوونی ناوماڵی شیعه، نه‌توانراوه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.