لەسەر سوكایەتی بە پێشمەرگە داوای خۆپێشاندان لەناو سلێمانی دەكرێت

خواكوڕك
پاش ئەو سوكایەتیەی بە هێزەكانی پێشمەرگە كرا لەكەناڵی ئێن ئارتی داوای خۆپێشاندان لەناو شاری سلێمانی دژی ئەو سوكایەتیانە دەكرێت و چاودێرێكی سیاسی دەلێت با بوونی هێلی سوور لەناو ئەو نەتەوەیە بمێنێت كە هەموومان كۆ بكاتەوە، دەلێت خۆپێشاندان لەسەر ئەو سوكایەتیانەی بە پێشمەرگە دەكرێت هێشتنەوەی بەهای نەتەوە بوونمانە.
 
نارەزایەتیەكان لەناو یەكێتی و پارتی و خەڵكی وڵاتپارێز و خەمخۆری پێشمەرگە دا لەپەرەسەندان دایە لەسەر سوكایەتی كردن بەهێزەكانی پێشمەرگە و چاودێرێكی سیاسییش دەلێت ئەگەر ئێمە بەردەوام ئەم جۆرە سوكایەتیانەمان بەسەر دا تێپەرێت ئەوە هیچ بەهایەك بۆ نەتەوە بوونمان نامێنێتەوە، چونكە لە ئێستادا سوكایەتی بە هەموو شتێكی ئەو وڵاتە دەكرێت ئەوە هیچ بەهایەكی نەتەوەیمان نامێنێت و هیچ هێلێكی سورمان نابێت كە هەموومان بە جیاوازیەوە لەسەر كۆبكاتەوە.
 
Back to top button