نامهكهی بهرههم ساڵح بۆ سهركردایهتی یهكێتی ئاماژهی به ههڵوهشاندنهوهی قهوارهكهی نهكردووه
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەمەبەستی یەكلاییكردنەوەی كاندیدی ئەو حزبە بۆ سەرۆك كۆمار كۆتایی هات، كۆبوونەوەكە گرژیی تێكەوتووەو چەند ئەندامێك هەڵوێستیان تێدا وەرگرتووە، بەڵام ئەوانە كاریگەرییان نەبووە لەسەر یەكلاییكردنەوەی پرسەكە ،سەركردایەتی یەكێتی نامەی گەڕانەوەی بەرهەم ساڵحی بۆناو ئەو حزبە پەسەند كردو بە دەنگدانی نهێنیی كردیە تاكە كاندیدی حزبەكە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
به پێی زانیارییهكانی ” خواكوڕك ” نامەی بەرهەم ساڵح ئاماژەی بە هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی دیموكراسیو دادپەروەری نەكردووە، ئەوەش بووهته هۆكاری ناڕەزایی لای هەندێك بەرپرسی یەكێتی و یەكێك لەوانە مەلا بەختیار بووە كە كاندید بووه بۆ پۆستی سهرۆككۆماری عێراق.
به پێی زانیارییهكانی ” خواكوڕك ” مهلا بەختیار لەسەر ئەو ڕایەبوو بەرهەم ساڵح هەڵوەشاندنەوەی قهوارهكهی ڕابگەیەنێتو یەكبگرن لەگەڵ یەكێتی ئەوكات بخرێتە ناو ئەو ناوانەی سەركردایەتی دەنگی لەسەر دەدات بۆ كاندید كردن، هەربۆیە دوای مشتومڕێكی تووند كۆبوونەوەكەی بەجێهێشت”
هەریەكە لە محەمەد سابیرو لەتیف ڕەشید ئاوەڵزاواكانی مام جەلال ڕكابەریی بەرهەم ساڵحیان كردووە، دەنگدانی سەركردایەتی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی یەكێكیان بە نهێنیی بووەو محەمەد سابیر ۱۵ دەنگو لە تیف ڕەشید ۱ دەنگی بەدەستهێناوەو بەرهەم ساڵح توانیویەتی ۲۶ دەنگ بەدەستبهێنێت.
هاوكات سەعدی پیرە گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەی پشتڕاست كردەوە مەلا بەختیارو چەند كەسێكی دیكە ناڕازی بوونو كۆبوونەوەكەیان جێهێشتووە، گوتی:”بەرهەم ساڵح بە فەرمی گەڕاوەتەوە بۆناو یەكێتی، مەلا بەختیار دەنگیداوە بۆ گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ناو یەكێتی”.
دوای یەكلاییكردنەوەی كاندید یەكێتی بۆ پۆستی سهرۆككۆماری عێراق ،ئێستا گفتوگۆكە لە نێوان پارتی و یەكێتیدایە، له چهند خولى رابردووى سهرۆكايهتي كۆماردا ، پشکی کورد بووە، لە ناو لایەنە کوردستانییەکانیش ئهو پۆسته بهپێی ڕێكهوتن دراوه به یهكێتی نیشتیمانی كوردستان ، بەڵام ئەمجارە پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه نەخشەی سیاسی گۆڕاوە، مەرج نییە ئەمجارە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت.