ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ولێر له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ریدا داوای سه‌ربه‌خۆی كوردستانیان كرد

ساڵێك له‌مه‌وبه‌رو له‌ رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا سه‌دان هەزار کەس له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری دا به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ پشتگیریی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لە هەولێر راگەیاند.

له‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا رایگەیاند:” کە بابەتی ئەنجامنەدانی ریفراندۆم لەدەست ئەو و هەموو حزبەکان دەرچووە و ئێستا گەلی کوردستان خاوەنییەتی و دواناخرێت”.

له‌به‌شێكی تری گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی گوتی :” من ئەو کەسە نییە خۆم شەرمەزاری میللەتی خۆم بکه‌م سەربەخۆیی خواستی گەلی کوردستانە و بەهەموو شێوەیەک پێداگریی لەو خواستە دەكه‌م”.

رۆژی ۲۳ی ئه‌یلولــی ۲۰۱۷ سەرۆک بارزانی له‌ په‌یامێكیدا بۆ خه‌لكی هه‌ولێرو خۆراگرو وره‌ به‌زێن و خه‌ڵكی كوردستان ڕایگه‌یاند:” ”پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و نیشتیمانپەروەر دەکەم بۆ بەشداریی بەرچاوتان لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی رۆژی رۆژی ۲۲ی ئه‌یلولــی ۲۰۱۷ ئەو جۆش و خرۆشەی ئێوەی ئازیز جارێکی دیکە سەلماندی کە هەولێر وەک هەمیشە قەڵای بەرخودان و نیشتیمانپەروەری و ئازادیخوازییە و پێتان سەربەرزین. ئێوە جارێکی دیکە سەلماندتان کە هەولێر هەر هەولێرە. سەلماندتان کە هەولێری هۆلاکۆبەزێن، شاری رەسەن و ئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی و شاری پێکەوەژیانە، بە دەنگی زوڵاڵەوە هاواری دەگەیەنێتە هەموو دنیا و دەڵێ بەڵێ بۆ سەربەخۆیی”.

هه‌روه‌ها رۆژی ۲۵ی ئه‌یلولــی ۲۰۱۷ خه‌لكی كوردستان چوونە سەر سندووقەکانی ریفراندۆم و زیاتر لە %92ـی بەشداربووان، دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق، دا.

 

Back to top button