سەرۆك بــارزانـی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات
ئهمــڕۆ شەممە ۲۲ـی ۹ـی ۲۰۱۸ لە سەلاحەددین سەرۆك بــارزانـی پێشوازی لە محەمەد ئەلحلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان لە هاوكێشەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەوڵەكانی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پێویستە هەموو لایەك پابەندی تەوقیتاتی دەستووری بێت لە پڕۆسەی سیاسی و جەختیش لە پابەندبوون بە هەر سێ پڕەنسیپی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگیی نێوان پێكهاتەكان لە پڕۆسەی حوكمڕانیدا كرایەوە.