عارف ته‌یفور: ده‌نگی پارتی زیاد ده‌كات چونكه له ناو خه‌ڵكین و به‌گه‌رم و گوڕی پێشوازیمان لێده‌كه‌ن
پارتی دیموكراتی كوردستان به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه بڕیاره رۆژی ۳۰ی۹ی۲۰۱۸ به‌ڕێوه‌بچێت، جگه له پارتی ۲۷ قه‌واره و لیستی دیكه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ۱۰۰ كورسی و ۱۱ كورسی كۆتای پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
عارف تەیفور، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سلێمانی – ھەڵەبجە، ڕایگەیاند: “لە سنووری پارێزگای سلێمانی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ لیستی ١٨٣ی پارتی باش بەڕێوە دەچێت و ھیچ گرفتێکمان نییە و خەڵکیش زۆر بە گەرموگوڕی پێشوازی لە ئێمە دەکەن و پشتگیریی خۆیان بۆ ئێمە دووپات دەکەنەوە و ئێمەش بەردەوام سەردانی خەڵک و ماڵان دەکەین.”
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سلێمانی – ھەڵەبجە ڕاشیگه‌یاند: “بڕیارە ھەر سبەی بۆ بانگەشە بۆ لیستی پارتی و سەرخستنی ئەو لیستە کەرنەڤاڵێکی گەورە لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی و خەڵکی سلێمانی بەڕێوە بچێت، بۆیە لەو کەرنەڤاڵەدا خەڵکێکی زۆر بەشداری دەکەن.”
عارف ته‌یفور سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتیشی :” ھەڵبژاردنی ئەم جارە لەبەر ئەوەی یەک بازنەییە ڕەنگە دەنگی ئێمە بۆ شوێنی دیکەش بچن، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەنگی پارتی لە سنووری سلێمانی زیاد دەکات، چونکە ئێمە لە ناو خەڵکین و دەزانین چەند بە گەرموگوڕی پێشوازی لە ئێمە دەکەن و خەڵکەکە زۆر ڕووی لە پارتییە و ئامادەیە دەنگ بدات بە پارتی، بۆیە بە پێی ھەموو پێوەرەکان دەنگی پارتی زیاد دەبن.”
پارتی دیموكراتی كوردستان به دروشمی (بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز) به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی دارشتووه‌و به‌ڵێن به ده‌نگده‌رانی ده‌دات پاش سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كار بۆ جێبه‌جێكردنیان بكات.