زیاتر له 300 كهس پهیوهندییان به پارتیهوه كرد.
بهرپرسی لقی 23ی پارتی له مهخموور له بارهی هاتنی ریزهكانی پارتی رایگهیاند.” زیاتر له 300 كهس له عهشیرهتی كهلهور هاتنه ریزهكانی پارتی له سنوری شارهدێی قوشتهپه.”
لهو بارهوه، (كرمانج عبدوڵا) بهرپرسی لقی23ی پارتی له مهخموور رایگهیاندوه.” كه بەردەوام لایەنگر و هەوادارانی حزبەكانی دیكە و خەڵكی بێلایەنیش، پەیوەندی بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەكەن، چونكە پارتی لە مێژووی خەباتی خۆیدا دەستكەوتی زۆری نەتەوەیی بە دەست هێناون و خزمەتی زۆری خەڵكی كوردستانیشی كردووە.
بەرپرسی لقی 23ی پارتی لە مەخموور، زیاتر گوتویهتی.” كه پارتی دیموكراتی كوردستان حیزبێكی نەتەوەییە و خەڵك بەردەوام پەیوەندی بە ریزەكانییەوە دەكەن، ئەمڕۆش لە عەشیرەتی كەلھوڕ ٣٠٠ كەس كە دانیشتووی قوشتەپەن، پەیوەندییان بەریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە و، ئێمەیش سەردانمان كردوون و پێشوازییەكی گەرمیشمان لێ كردوون”.
له كۆتایشدا بهرپرسی لقی 23 ئهوهی ئاشكرا كردووه.” كه ئەمە جاری یەكەم نییە و لەچەند رۆژی ڕابردوویشدا نزیكەی 60 كەسی دیكە لە سنووری ئێمە ھاتنە ناو ریزەكانی پارتی، هەروەها لە ناوچە جیاجیاكانی مەخموور ناوە ناوە 10 بۆ 15 تا 20 كەس دێنە ناو ڕیزەكانی پارتییەوە، بەڵام ئێمە تەنیا ژمارە زۆرەكان لە راگەیاندن باس دەكەین”.