ئه‌رده‌ڵان نوره‌دینی: پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ینه په‌رژینێك بۆ داخوازیه‌كانی گه‌لی كورد
دوای ئەوەی پارتی بڕیاری دا فوئاد حسێن کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق په‌رله‌مانتارێکی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له فراكسیۆنی پارتی باس له‌وه‌ده‌كات، كه به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان پۆستی سه‌رۆك كۆمار مافی خۆیانه و ئه‌مجاره ده‌یانه‌وێت ئه‌و مافه‌یان وه‌ربگرنه‌وه و له رێگه‌ی ئه‌و پۆسته‌وه كار بۆ چه‌سپاندنی داخوازیه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ن.
ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین پەرلەمانتاری پێشوی پارتی لە بەغدا گوتی: “پۆستی سه‌رۆك كۆمار به پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار كه پارتی تێیدا زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه مافی ئێمه‌یه و ناكرێت ده‌نگی هاوڵاتیان بفه‌وتێنین”.
گوتیشی: “سێ خوله ئه‌و پۆسته له ده‌ستی یه‌كێتی بووه، ئێمه هیچ گله‌ییمان نه‌بووه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار بووین، به‌ڵام ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و ماف و به‌ركه‌وته‌یه‌ی خۆمان وه‌ربگرینه‌وه و بكه‌وێته‌وه ده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك په‌رژینێك بۆ داخوازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنرێت، نه‌ك وه‌كو پۆستێك كه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك دابین بكات”.