له شارۆچکەی تەکیەی سلێمانی هاوڵاتییهك لە لایەن ھێزێكی نەناسراوهوه دەرفێندرێت
ئهمڕۆ ۲٤ی۹ی۲۰۱۸ کاتژمێر ٩ی سەر لە بەیانی لە دەروازەی شارۆچکەی تەکیەی سلێمانی ھاوڵاتیەکی شاری کەرکوک کە دانیشتوی قەزای دەقوقە بەناوی (جیھاد ئەحمەد سلیمان ) له لایەن ھێزێکی دەمامکداری نەناسراو دەرفێندرێت و تا ئیستا ھیج زانیاریەک لەسەر ئایندەی ئەو ھاوڵاتیە نیە.
بهپێی زانیارییهكانی ” خواكوڕكـ ” ھێزەکە بە ئوتومبێلی جۆری لانگرۆزرەر کە ناسراوە بە وەنەوشە رەنگی ڕەش و تابلۆ ئوتومبێلهكه ژمارە کاتی بەغدا بووهو رێگریان لە ئوتومبێلی ( جیھاد ئەحمەد سلێمان ) کردووە دەستگیریان کردووە، ھێزەکە لە دوای رفاندنی ئەو ھاوڵاتییە بەرەو شاری سلمێانی رۆشتونەتەوە تا ئیستا هیچ لایەنێكی ئەمنی شاری سلێمانی لێدوانی لەسەر ئەو ڕفاندنە نەداوە.