سه‌لیم جبوری : فواد حوسێن شیاوی پۆستی سه‌رۆككۆماره‌

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ۲۷ی۹ی ۲۰۱۸ به‌ سه‌رۆكايه‌تى فوئاد حوسێن، شاندى پارتى دیموكراتی كوردستان سه‌ردانى سه‌ليم جبوورى، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و كه‌سايه‌تى ديارى سوننه‌كانى كرد.

شاندی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی د.فواد حوسێن ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ليم جبوورى تاوتوێكردنى پرسى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق.

دواى كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی پارتی .سه‌ليم جبوورى له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا رايگه‌ياند:” فوئاد حوسێن شياوى ئه‌و پۆسته‌يه‌ كه‌ بۆى كانديد كراوه‌. كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ين ژماره‌ى كانديده‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين له‌ هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتوو بێت”.

Back to top button