پێشمه‌رگه ته‌واوی ئامانجه‌كانی پێكاوه و ناحه‌ی باشیكی گه‌مارۆداوه
خواكوڕك
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ كاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، هێرشی پێشمەرگە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی موسڵ لە دوو قۆڵی میحوەری ناوه‌ران و باشیک دەستیپێکردەوە، و له ئێستاشدا به‌شی زۆری ئامانجه‌كانی ئۆپهراسیۆنههی پێكاوه.
لە هەردوو میحوەری باشیک و ناوەران پێشمەرگە گەیشتنەوە یەکدی و ته‌واوی رێگا سه‌ره‌كیه‌كان كۆنتڕۆڵ كردووه، ته‌نانه‌ت رێگه‌ی سه‌ره‌كی موسڵ – باشیك، و گونده‌كانی ئهسخهرابی بچوك و گه‌وره و عه‌مه‌ر قامچی و تهرهبزه، و تا ئێستاش چه‌ند چه‌كدارێك له‌ناو گوندی فازیلیه ماون و به‌رگری ده‌كه‌ن.
ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، ئۆپراسیۆنێکی فراوان بە بەشداری ١٠ هەزار پێشمەرگە لە هەرسێ میحوەری باشیک و ناوەران و تلسقۆف لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی موسڵ دەستیپێکرد، لەئۆپراسیۆنەکەدا پێشمەرگە توانی ژمارەیەک گوند لە هەرسێ میحوەرەکە کۆنترۆڵبکاتەوە.