پارێزگاری نوێی ههڵهبجه دهست بهكار بوو
ئەمڕۆ دووشەممە ۱۸ی۱۰ی۲۰۱۸ ئازاد تۆفیق، پارێزگاری نوێی هەڵەبجە، لە رێوڕەسمێکدا و لە دوای ئاڵۆگۆڕی پۆست لەگەڵ عەلی عوسمان، پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت، بە فەرمی دەستبەکاربوو.
ئازاد تۆفیق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “کاتێک باس لە پارێزگای هەڵەبجە دەکەین نابێت تەنها باس لە شاری هەڵەبجە بکەین، بەڵکو پارێزگای هەڵەبجە، ناوچەکانی شارەزوور و هەورامانیش دەگرێتەوە کە ئەم سێ ناوچەیە هەمیشە پێکەوە لە شۆڕش و خەباتی کورد پێکەوە بەشداربوون”.
پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: “شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی نوێ لەم دەڤەرە دەستیپێکردووە، لە تەواوی کایە ئەدەبی و سیاسییەکان هەڵەبجە، شارەزوور و هەورامان دەستی باڵایان هەبووە. ئێمە لەو قەرەبووانە خۆشنابین کە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بیداتەوە بە هەڵەبجە لە پێناو ئەو هەموو قوربانییە”.
ههروهها ئازاد تۆفیق گووتیشی: “هیوادارم چۆن بە روو سووری هاتووم لێرە دەستبەکاربووم، ئاواش بە روو سووری بڕۆمە دەرەوە”.