به‌ هۆی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵاوسانی ئابوری و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری لێكه‌وته‌وه‌

ئەمڕۆ دووشەممە ۸ی۱۰ی۲۰۱۸ مانگرتنی گشتی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران بەڕێوە ده‌چێت ،زانیاری و گرتە ڤیدیۆ و وێنەکان له‌ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، باس له‌ مانگرتن و داخستنی دووکان و بازاڕ هەتا ئێستا لە شارەکانی “کرماشان، سەقز، مەریوان، پیرانشار، سنە، میاندواو و بانە” و لە ئاستی ئێرانیشدا شارەکانی تەورێز، ئەراک و چەند شاری دیکە خەڵک بە داخستنی بازاڕ و دووکان ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە و لەو مانگرتنە سەرتاسەییەدا بەشداییان کردووە”.

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی ۵+۱، ئەمریکا چەندین سزای ئابووری بەسەر ئێراندا سەپاند، کە کاریگەرترینیان بریتییە لە رێگرتن لە فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە و سزایەکی قوەرسیشی بۆ ئەو وڵاتە داناوە، کە مامەڵەی نەوتی لەگەڵ ئێران دەکات ، به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه‌ ڕەوشی ئابووریی ئێران زۆر خراپ بووە و کشانەوەی کۆماپنیا گەورە جیهانییەکان لە ئێران و دابەزینی بەهای تمەن لە بەرانبەر دۆلار و گرانی و بێکاریی زۆرتری خەڵکی لێ کەوتەوە و لە چەند مانگی ڕابردوودا خۆپیشاندان و پشێوییەکانی ئەو وڵاتەش کاریگەریی ئەو دۆخە ئابوورییە بووە

Back to top button