خه‌لیل سه‌ركانی: یه‌كێتی خه‌ڵكی ئێمه‌ی فه‌لاقه كردووه‌و نانیانی بریوه
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕایگەیاند: “ئێمە بزووتنەوەیەکی سیاسین و سەربەخۆیی سیاسیی خۆمان ھەیە و بڕیاریش لە دەستی خۆماندایە، بڕیاریش لە ئۆرگانی فەرمیی بزووتنەوەکەوە دەدرێت، بەڵام تا ئێستا ھیچ بڕیارێکمان نەداوە و بڕیاریش بە میزاج نادرێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتی گۆران له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنی پێشویان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دەڵێت: “لە ڕابردوودا ئێمە ڕێککەوتنی دەباشانمان لەگەڵ یەکێتیدا کرد، ڕەنگە بۆ نزیکبوونەوەی زیاتری یەکێتی و گۆڕان کرابێت، بەڵام بە ئەزموون بۆمان دەرکەوت ئەم ھێزە ڕاستگۆ نین و پابەندی ھیچ جۆرە ڕێککەوتنێک و پرەنسیپەکان نابن، لەبەر ئەوەش ئێمە لێیان نا ئومێد بووین”.
له‌باره‌ی فشارخستنه سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌مه‌به‌ستی رێكه‌وتن له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه خه‌لیل سه‌ركانی گووتی: “چی ماوە یەکێتی وەک فشار نەیکات؟ ئەو ھەموو ساختەکارییە، ھەڵبژاردنی ناتەندرووست، ئەو ھەموو زوڵمە و تێکدانی ھەڵبژاردن، ھەزاران خەڵکی ئێمەیان فەلاقە کردووە و نانیان بڕیوە و گواستوویانەتەوە، بە دۆشکەوە ھاتنە سەر مەکۆی سەرەکیی گۆڕان و وێنەی نەوشیروان مستەفا و پەیکەرەکەیان گوڵەباران کرد”.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری رێكه‌وتنێكی نوێ له نێوان حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌لیل سه‌ركانی ده‌ڵیت: ”ئازادین لەگەڵ کێ ڕێک دەکەوین، یان ڕێک ناکەوین، ئەگەر لەگەڵ پارتیش ڕێک بکەوین، لەو حاڵەتەدا دەبێ بە دیکۆمێنت و بەرژەوەندیی بزووتنەوەکەمان و میڵەتمان لەسەرووی ھەموو شتێکەوەیە”.
یەکێتی هه‌ر وه‌ك چۆن لە دەنگدانی تایبەتدا، ساختە و تەزویرێکی زۆریان ئەنجامداوە به‌هه‌مان شیوه بۆ دەنگدانی گشتیش به هاوكاری تیمێكی ئێرانی ئامادەرکارییەکی زۆر تۆکمەیان کردبوو له‌سه‌روبه‌ری ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن تەزویرێکی بێ‌شومار و فراوانیان له‌كۆیه‌و سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و پشده‌رو بتوێن و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین ئه‌نجام دا ،له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێتی دەیان هەزار پێناسی باری شارستانی و کارتی زانیازی و جنسیەی عێراقیان تەزویرکردو پیش ته‌واو بوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ساخته‌كارییه‌كانی ئه‌نجام دا