كۆبونهوهی نێوان وهزارهتی پێشمهرگهو هاوپهیمانان باس له جموجۆلی داعش له سنوری كهركوك و نهینهوا كرا
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند” لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆ دووشەممەی نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و وەزارەتی پێشمەرگه، ئاماژە بە زیادبونی جموجۆلەكانی داعش لەسنوری هەردوو پارێزگای كەركوك و نەینەوا و كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان كراوە”.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە گوتیشی” بەوردی جەخت لەسەر هاوكاری هاوپەیمانان و هەماهەنگیان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراقی كرایەوە، هۆشداری درا لەوەی بە شێك لەو تیرۆرستانەی كە لە سوریان بگەڕینەوە و دزە بكەنە ناو خاكی هەرێمی كوردستان و عێڕاق”.
جهبار یاوهر دهلێت:” لە كۆبونەوەكەدا وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت باسی لە بارودۆخی ئەمنی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عیراق كرد و تەئكیدیكردەوە، جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش لە زیادبوندایە ، لەو بارەیەوە بە پێویستی زانی پلانێكی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق بۆ رووبەروبونەوەی داعش هەبێت”.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە دهشلێت” نوێنەری هاوپەیمانان ئاماژەی بەدوا پێشهاتەكانی سوریا و ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای سوریای دیموكرات بۆپاكردنەوەی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش و پاراستی سنورەكانی عیراق كرد، هاوكات مەترسی ئەوەشی خستەڕوو كە لە ئەنجامی ئەو هەوڵانە بەشێك لە تیرۆرستانی داعش روو لە هەرێمی كوردستان و عیراق بكەن”.