گۆران بۆ یهكێتی جێگری پارێزگارو قائیمقامی ههڵهبجه پشكی ئێمهیه
باژێڕوانی بزوتنەوەی گۆڕانی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، پۆستی جێگری پارێزگارو قائیمقامی هەڵەبجە، پشكی گۆڕانە و كاندیدەكانیشیان بۆ ئەو پۆستانە ئامادەكردووە.
نزار مەحمود، باژێڕوانی بزوتنەوەی گۆڕان له هەڵەبجە رایگەیاند:” بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەیانە بۆ حكومەتی خۆجێیەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پارێزگار لای لایەنێكیان دەبێت و جێگرەكەی لای لایەنەكەی دیكە”.
باژێڕوانی بزوتنەوەی گۆڕان له هەڵەبجە دهڵێت:” بەپێی رێككەوتنەكە جێگری پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە پشكی بزووتنەوەی گۆڕانە، هەریەكە لە شایەن حمە رەزا، بۆ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و حەمید بارام، وەك قایمقامی هەڵەبجە دەست نیشانكراون”.
نزار مەحمود باژێڕوانی بزوتنەوەی گۆڕان له هەڵەبجە گوتیشی: “ئەو كاتەی عەبدوڵا نەورۆڵی كە لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان پارێزگاربوو كە وازی هێنا دەبوایە جێگری پارێزگار و قایمقامی بدرێت بە گۆڕان، كە دوو ساڵ لەمەوبەر دەكات، بەڵام بەهۆی ناكۆكۆیی لەسەردانانی كەسێك بۆ پارێزگاری هەڵەبجە پێدانی پۆستەكانی دیكەش بە ئێمە دواخست”.
باژێڕوانهكهی بزوتنەوەی گۆڕان له هەڵەبجە دهشڵێت:”پێش هەڵبژاردنەكان نوسراومان كردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە رەزامەندی وەربگرین لە سەر وەگرتنی ئەو پۆستانە، بەڵام تا ئێستا واژۆ لەسەر دەست بەركابوونی كاندیدەكانی ئەوان نەدراوە بۆ ئەو پۆستانە”.