ئاژانسی ھەواڵی (تابناک) ی سەر بە سوپای پاسداران موژدەی جێگرەوەی جەلال تالەبانی بڵاو دەکاتەوە

 

 

بافل تاڵەبانیە ئەو کەسایەتیەی عێراقە کە میدیاکانی ئێران بەگشتی و سوپای پاسداران بە تایبەتی بە گرنگیەوە باسی لێوە دەکەن رۆژنامەی -تابناک – سوپای پاسداران لە دوا ژماری خۆی دا بافڵ تاڵەبانی دەشوبھێنیت بە رزگارکەری عێراق لە پرۆسەی دابەشبوون و فریادڕەسی پرۆسەی سیاسی لە بەغدادی پایتەخت، رۆژنامەکە ئاماژە بە ھەژموون کاریگەری دەکات لەمەڕ ھاوکاری و ھەماھەنگیەکانی لەگەڵ حەشدی شەعبی لە گەڕانەوەی کەرکووک بۆ ژێر ڕکێفی دەوڵەتی ناوەندی و چالاکیە ھاوبەشەکانی لەگەڵ ھێزە ھەواڵگریەکانی سوپای پاسداران لە عێراق .

لە ماوەی دوو ھەفتەی ڕابردوو ئاژانسە ھەواڵەکانی کۆماری ئیسلامی : تسنیم و ئارینا خبر و مطبوعات تیشکێکی گەورەیان خستووتە سەر کەسایەتی بافڵ تاڵەبانی لە گۆڕەپانێ سیاسی عێراقدا، بە گرنگ و وەفادار و خاوەن ھەڵوێست بۆ داھاتووی عێراق چوواندوویانە، ئاماژەیان داوە بەوەی کە — جەلال تالەبانی دووەم — گەراوەتەوە بۆ بەغداد، سەبارەت بە پرۆسەی دانانی بەرھەم سالحیش وەک سەرۆک کۆماری عێراق دوور لە ڕێکەوتن و ھەماھەنگی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەیان بە سەرکەتێکی مێژووی و چارەنووسساز کردووە لە عێراق، رۆژنامەکە نەیشاردووەتەوە کە ڕۆڵی بافڵ تاڵەبانی گرنگ و چارەنووساز بووە بۆ ھێزە شیعە عێراقیەکان و پەرلەمانتارانی حەشدی شەعبی و ئەو ھێزانەی تریش کە یەکگرتووی عێراقێکی دوور لە دەست وەردانی ئەمریکا دەوێ .

رۆژنامەکە ئاماژەی داوە بەوەی کە بەرھەم سالحی سەرۆک کۆمار چۆن رێگر و دژبەری سەرەکی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوو ئاوەھاش بە پالپشتی بافڵی کوڕی جەلال تاڵەبانی و ھاوپەیمانەکانی لە بەغدادی پایتخت رێگری سەرەکی دەبن دژی ھەر ھەوڵێک بۆ پارچەکردنی عێراق بدرێت ، رۆژنامەکە ئەم پروسەیەی کە سەرۆکی کۆماری تێدا دانراوە بە ستراتیژێکی گرنگ وەسف دەکات بۆ رێگری لە ھەر ھەوڵێکی بارزانی کە ئامانجی سەربەخۆیی و جیابوونەوە بێت لە عێراق .

سەرچاوە
رۆژنامەی تابناک

Back to top button