وه‌زیری ده‌وله‌تی سعودیه‌ له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق نامه‌یه‌ك بۆ نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ ده‌نێرێت

دوای ئه‌وه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا دوای نزیك پێنج مانگ كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كڵایی كرایه‌وه‌، ئه‌م باسه‌ ره‌هه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تیشی هه‌بووه‌ به‌ پێی زانیاری دزه‌ پێكراو كه‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی لوبنانى، بڵاوی كردۆته‌وه‌ وه‌زیری ده‌وله‌تی سعودیه‌ نامه‌یه‌كى بۆ نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ لاى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ناردووه‌.

 

ڕۆژنامه‌ى “ئه‌خبار”ى لوبنانى، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌، ده‌قى نامه‌كانى برێت ماكگۆرك، نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ لاى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش و سامر سه‌بهان، وه‌زیری ده‌وڵه‌تى سعوودی، كه‌ پێشتر باڵیۆزی ڕیاز بووه‌ له‌ به‌غدا، ئاشكرا كرد، كه‌ داوایان له‌سه‌ركرده‌ سونه‌كان كردووه‌، نه‌چنه‌ نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى عامرى و مالیكییه‌وه‌.

 

به‌پێی ڕۆژنامه‌كه‌، یه‌كێك له‌و نامانه‌ى له‌لایه‌ن سه‌بهان بۆ جه‌مال كه‌ربولى نێردرابوو، تێیدا نووسراوه‌: “جه‌مال، نه‌چیته‌ به‌ره‌ى (عامرى و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه‌) ئه‌وه‌ واتا وەن وەی تیكته‌ (تكتى یه‌ك سه‌ره‌).

 

ئه‌و نامه‌یه‌ له‌كاتێكدا به‌و سه‌ركرده‌یه‌ گه‌یشتووه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ شاندێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح بووه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی هادى عامرى، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، گوته‌بێژى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ و عه‌دنان فه‌یحان، سه‌ركرده‌ له‌ عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق و عه‌بدولكه‌ریم ئه‌نسارى، سه‌ركرده‌ له‌ ڕێكخراوى به‌درى له‌گه‌ڵدا بووه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى كاربۆلییه‌كان، كه‌ له‌گه‌ڵیاندا محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د جبوورى، پارێزگارى پێشووى سه‌ڵاحه‌دین بۆ داواكه‌ى ئه‌مریكا و سعوودیه‌، ئاماژه‌یه‌كی دیاره‌ به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ڕیاز به‌سه‌ر سه‌ركرده‌ سونه‌كانى عێراق، كه‌ پێشتر به‌ نزیك له‌ سعوودیه‌ ده‌ناسران.

Back to top button