ترامپ لهسهر خاشقچی هاته دهنگ.
سەرۆكی وویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمریكا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەدیارنەمانی رۆژنامەنووس (جەمال خاشقچی) لەنێو كونسوڵخانەی سعودییە لەشاری ئیستەنبۆڵ.”
لهو بارهوه، (دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی، ئەو نیگەرانە لەهەمبەر هەواڵی دیار نەمانی (جەمال خاشقچی) لەنێو كونسوڵخانەی سعودییە لەشاری ئیستەنبۆڵ و نیگەرانیشە بەبیستنی هەواڵەكە.
ترامپ ئهوهشی ئاشكرا كرد.” كە هەندێك زانیاری پێگەیشتووە سەبارەت بە باسی دیارنەمانی خاشقچی، بەڵام نیگەران بووەو ئارەزوو ناكات هەواڵەكە راست بێت.
لێدوانەكەی ترامپ پاش ئەوە دێت كە ئەردوگان بە سعودییەی راگەیاند، ئەو داوای بەڵگەی سەلـمێنەر دەكات كە خاشقچی كونسوڵخانەكەی جێهێشتبێت.”