سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید له‌ پایته‌خته‌

خواكوڕك

شه‌وی  دووشه‌ممه ‌24/10/2016 سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ به‌پرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

ستیڤان لوڤین سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و یه‌كه‌م گه‌وره‌ به‌رپرسی ئه‌و وڵاته‌شه‌ دێته‌ كوردستان، بڕیاره‌ ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 25/10/2016 له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانیش پرسی شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و داعش و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی سویده‌وه‌ ده‌بێت.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە سەرۆك وەزیرانی سوید بۆ یەكەم جارە لەسەر فەرشی سووری سیاسەتی سەربەخۆی هەرێمی كوردستان هەنگاو دەنێت بۆ ناو پایتەختی كوردستان و لەلایان هاوتاكەی پێشوازی لێدەكرێت.

لۆڤین سەرۆك وەزیرانی سوید پاش سەردانی كردنی بۆ بەغدا سەردانی هەولێریشی كرد و لەلایان نێچیرڤان بارزان سەرۆكی وەزیرانی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی كوردستان و كەریم سنجاری وەزیری پێشمەرگە و فواد حسین سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و چەند بەر پرسێكی تر پێشوازی لێكرا.

Back to top button