قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ دوعا به‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكادا ده‌خوێنێت

ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو قەشە ئەندرو برونسۆن له‌زیندانی توركیا ئازاد كرا دوێنی شه‌ممه‌ ۱۳ی۱۰ی۲۰۱۸ میوانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بوو ، قەشە ئەندرو برونسۆن له‌ میواندارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌رفه‌ته‌كه‌ی قۆسته‌وه‌و نزای خێرو دوعای به‌سه‌ر ترامپ دا خوێنده‌وه‌و پرسیارێكی سه‌رسوڕمانیشی لێكرد .

قەشە ئەندرو برونسۆن داوا لە خودا دەکات “ژیری و هوشیاری” ببەخشێتە سەرۆکی ئەمەریکا و ترەمپ ببێتە “مایەی رەحمەت بۆ ئه‌مریكیه‌كان”.

میواندارییه‌كه‌ی ترامپ له‌ ئه‌ندرۆ برونسۆن پێكهاتووه‌ له‌ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و چەند ئەندام کۆنگرێسێکی کۆمارییەکان ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە دوای تەواو بوونی نزای قەشە ئەندرو برونسۆن ،لێی دەپرسێت: “تۆ دەنگت بە کێدا؟”.

ئه‌م پرسیاره‌ی ترامپ پێكه‌نیناوییه‌و خه‌نده‌ ده‌خاته‌ سه‌ر لێوی ئاماده‌بووان ،قەشە ئەندرو برونسۆن لە دوای “کودەتاکەی” ساڵی ۲۰۱٦ی تورکیا بە تۆمەتی یارمەتیدانی “پەکەکە و تیرۆر” دەستگیرکرا، دوای مانەوەی لە زیندانەکانی تورکیا بۆ ماوەی دوو ساڵ، واشنتن سزای دارایی تورکیای دا و داوایکرد هەرچی زووترە ئەو قەشەیە ئازاد بکرێت.

 

Back to top button