داعش ده‌ست به‌سه‌ر موشه‌كه‌كانی ئێران‌دا ده‌گرێت
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ى” الجریده”ى كوێتى ،رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌ستى به‌سه‌ر چه‌ندان مووشه‌كى ئێرانی له جۆری دژه تانكی كۆرنیت و چه‌ندان ته‌كنیكى جى پى ئێسى گرتووه كه پێشتر ئێران بۆ بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى ناردووه.
به پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی ” الجریده”ـی كوه‌یتی ئه‌و مووشه‌كانه‌ى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى ره‌وانه كراون، ئێسته به‌ده‌ست تیرۆریستانى ویلایه‌تى سیناى داعشه‌وه‌ن.
مووشه‌كى دژه تانكی كۆرنێت جۆره‌كه‌ى رووسییه و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت ، ئه‌م سیسته‌مه موشه‌كیه یه‌كه‌م جار له ساڵی ۱۹۹٤دا پیشاندرا ،موشه‌كی كۆرنێت تیره‌كه‌ی ۱۵۲ملم ، دوو كڵاوه‌ی دژه تانكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی هه‌یه بۆ به‌زاندنی ئه‌و تانكانه‌ی كه قه‌ڵغانی كاردانهوهییان بۆ دانراوه ، موشه‌كی كۆرنێت هه‌لگری كڵاوی سێرمۆباریكی هه‌یه به‌كاردێنێت له‌دژی حه‌شارگه‌كان و شوێنه پتهوكراوهكان ، مه‌ودای كۆرنێت ده‌گاته ۵۵۰۰م له ڕۆژدا و توانای بڕینی قه‌ڵغانی ده‌گاته ۱۲۰۰ملم (۱.۲م) كۆرنێت سیستمی ئاڕاسته‌كردنی نیمچه ئۆتۆماتیكی به‌ڕێوه‌بردن بۆ هێڵی بینین به لێزه‌ر موشه‌كه‌كه ئاڕاسته ده‌كرێت .