ڕێكخراوی مافی مرۆڤ : داوای دورخستنه‌وه‌ی راكان جبوری و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كات
لە دوای خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە دەست داوە و بە بریارێکی حکومەتی عێراق پارێزگارێکی سەپێنراوو دانراوە بۆ شاری کەرکوک یەکێتی ئەیەوێت ئەو پۆستە بە ھەر نرخێک بێت وەربگرێتەوە تا ئیستا چەندین ھەوڵ و رێکەوتنی ئەنجام داوە بەڵام شکستی ھێناوە .
له به‌یاننامه‌یه‌كی، رێكخراوی مافی مرۆڤی عێراق ، له‌باره‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك له‌و شاره ئه‌نجام ده‌دات، داوای دادگایكردنی ده‌كات .
رێكخراوی مافی مرۆڤی عێراقی له به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه” له سه‌رپێچییه‌كی ناده‌ستووری و نایاساییدا و له چوارچێوه‌ی پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵات و بڕیاره‌كانی ساڵی “۱۹۷۰”، راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت له به‌رواری ۱۳ی۱۱ی۲۰۱۸ فه‌رمانێكی كارگێڕی ژماره ۹۸۲۲ بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكه‌مان ده‌ركردووه و قوفڵ و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی باره‌گاكه‌یان شكاندووه و ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كاندا گرتووه”.
رێكخراوی مافی مرۆڤی عێراقی له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێت :” له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا بۆ سه‌ر باره‌گای رێكخراوه‌كه‌مان، به پاساوی نایاسایی و به هێزی چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان له پاسه‌وانانی باره‌گاكه كردووه و به‌زۆر وه‌ده‌ریان ناون و زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیشیان له‌ناوبردووه”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه “ئه‌و پێشێلكاری و سه‌رپێچیه نایاساییانه‌ی له شاری كه‌ركووك ده‌كرێن و غیابی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له چاودێریكردنی ئیداری، ده‌رفه‌تی به راكان جبووری داوه سوود له پله‌ی وه‌زیفی و پۆسته ئیداری و په‌رله‌مانییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌ژموونی گه‌نده‌ڵكاران فراوان بكات و یاری به سه‌روه‌تی گه‌ل بكات”.
رێكخراوی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌شلێت:”له‌كاتێكدا ئێمه له‌و جۆره ره‌فتار و پێشێلكاراییانه نیگه‌رانین ،كه پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستوورن، ئێمه به‌رپرسیارێتی ته‌واوی ئه‌و كرده‌وانه و پاراستنی باره‌گاكه‌مان و كه‌ل و په‌ل و به‌ڵگه‌كانمان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی راكان سه‌عید جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت”.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی عێراقی داوای له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی، ناوخۆیی، خۆجێییه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری عێراقی كردووه، “ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پێشێلكارییه نایاساییانه بوه‌ستێنرێن و جبووریش له‌كاره‌كه‌ی دووربخرێته‌وه و رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بكرێت”، هاوكات داوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته‌ی كردووه و جه‌ختی كرده‌وه “هه‌رگیز له مافه یاسایی و ئیدارییه‌كانی خۆمان خۆش نابین”.
خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی خیانه‌تكاری یه‌كێتی هاوكاریی دوژمنیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن.