ئەمریکا بۆ رووسیا،تەنها ٦۰ ڕۆژ مۆلەتتان هەیە لێتان قبولناکرێت

 

دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند ڕووسیا خۆی دەدزێتەوە لە چاودێری کردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نێو دەولەتی چاودێری کردن ڕێکخراوە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ماوه‌ی 60 رۆژی بۆ رووسیا داناوه‌ تا به‌رپرسیارێتییه‌كانی له‌ رێككه‌وتنی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ مه‌ودا ناوه‌نده‌كاندا جێبه‌جێ بكات و وتی، “مانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا بۆ ئه‌مریكا هیچ واتایه‌كی نه‌ماوه‌”.

دوای كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ، پۆمپیۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێویسته‌ رووسیا به‌رپرسیارێتییه‌كانی له‌ رێككه‌وتنی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ مه‌ودا ناوه‌نده‌كاندا به‌جێبهێنێت.

پۆمپیۆ راشیگه‌یاند: “هه‌رچه‌نده‌ رووسیا رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێلكردووه‌، به‌ڵام به‌پێی توانا ئارامگر بووین و هه‌وڵمانداوه‌ رازیی بكه‌ین به‌ به‌جێهێنانی به‌رپرسیارێتییه‌كانی”.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی، حكومه‌تی مۆسكۆ ژماریه‌كی زۆر مووشه‌كی مه‌ودا ناوه‌ندی “SSC-8″ی به‌رهه‌مهێناوه‌ و به‌مه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێلكردووه‌ و وتی، “رووسیا له‌باره‌ی به‌رپرسیارێتیی چاودێریكردنی چه‌كه‌كانه‌وه‌ فێڵ ده‌كات. مووشه‌كه‌ تازه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆن بۆ سه‌ر ئه‌ورووپا”.

پۆمپیۆ وتیشی، “هه‌نگاوه‌كانی رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی جدی ئاسایشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی رووسیاوه‌، مانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا بۆ ئه‌مریكا هیچ واتایه‌كی نه‌ماوه‌”.

Back to top button