یەكێتی لەگەڵ راكان سەعید پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك لە سلێمانی كۆبوویەوە, رازیە بە مانەوەی لە پۆستكەی
دوای ئەوەی بە هۆی خیانەتی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەر لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران, داگیركرا, نەجمەدین كەریم پارێزگاری شەرعی و ئەندامی ئەوكاتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كارەكەی دورخرایەوە لەبەر ئەوەی دژ بەخیانەتكاری وەستایەوە, پارێزگارێك بەسەر شارەكەدا سەپێندراوە, كە دەستی داوەتە بەعەرەبكردنی پارێزگای كەركووك و شاربەدەركردنی كوردانی رەسەنی شارەكە, یەكێتی لە بری ژایەتی سیاسەتی بەعەرەبكردن, لەبەرامبەر چەند دەستكەوتێكی حزبی رازیە بە مانەوەی پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك.
شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی خولی سێی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: ”سێ ڕۆژ پێش ئێستا یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، میوانداری ڕاكان جبوری پارێزگاری ناشەرعی كەركووكی لە سلێمانی، كردووە و پێیان گوتووە كە ڕازین بە مانەوەی لە پۆستەكەیدا، بەڵام لەبەرامبەردا بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە كەركووك كە نەوت دزین و كۆمەڵێك بابەتی دیكەیە، بپارێزرێت“.
ئەوەی خستە ڕوو، كە: ”یەكێتی بە هیچ شێوەیەك لە خەمی كورددا نییە، بەڵكو تەنها لەخەمی وەرگتنی پۆستدان، هۆكاری دروستكردنی ئەم دۆخەی ئێستاش لەلایەن یەكێتییەوە ئەوەیە، كە نەوتی زیاتری دەست بكەوێت، بینیشمان بەچی شێوەیەك كەركووكی ڕادەست حەشدی شەعبی كرد، بەڵام باجەكەی ئەوەبوو كە بێ ڕێزی بەرامبەر ئەوانیش دەكرێت“.
لەبارەی ڕازی بوونی پارتی بەو كارەی یەكێتی بۆ مانەوەی ڕاكان جبوری، پەرلەمانتارەكەی خولی پێشوو جەخت دەكاتەوە، ”پارتی بە هیچ شیوەیەك ڕازی نابێت، تا ئێستاش دانمان بە ڕاكان جبوری وەك پارێزگار نەناوە، لە بەغداش ئەمەمان گووتووە كە ئەو دۆخە سەپێنراوە دەبێ ئاسایی بكرێتەوە“.
ئەوەی خستە ڕوو كە ماوەی دوو مانگە پارتی بە چڕی كار لەسەر ئاساییكردنەوەی ناوچەكان دەكات، سەرۆك بارزانیش نە لەسەردانەكەی بۆ بەغدا و نە لەگەڵ ئەو لایەنانەی هاتوون بۆ ئێرە باسی پۆستی نەكردووە: “تەنها باسی سازان و هاوسەنگی و ئاساییكردنەوەی ناوچەكانی كردووە، خەڵك پرسیاری گەرانەوەی پارتیی بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكەن، چونكە پارتی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی گەلی كورد دەكات و كوردانە دەگەڕێتەوە و بارودۆخەكەش چاك دەكات و شكۆ و ئاڵای كوردستانیش بۆ ئەو ناوچە دەگەڕێنێتەوە”.