ئاكۆ ره‌ش: من ملیۆنێك دینار ده‌ده‌م به نه‌جمه‌دین
خواكوڕك
خاوه‌نی ئه‌و بی ئێمه ره‌شه‌ی كه‌له رۆژی 21/10/2016 ده‌یان برینداری له مردن رزگاركرد و گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه، دوێنێ له‌لایه‌ن پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه به بڕی 500 هه‌زار دیناری عێراقی خه‌ڵات كرا.
ئاكۆ ره‌ش خاوه‌نی ئۆتۆمبێله گولـله نه‌بڕه‌كه، دوای ڕزگارکردنی چەندین هاووڵاتی و بریندارانی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی هێرشەکەی داعش بۆ سەر کەرکووک، چەندین نازناوی جیاوازی پێ بەخشرا، ئەمەش وەک هێمایەک بۆ ئازایەتیی ئەو هاووڵاتییە.
ئاکۆ ڕەش لەمبارەیەوە بە باسنیوزی راگه‌یاندووه: ”دوای ئەوەی پارێزگار سوپاس و پێزانینی پێشکەشکردم زەرفێکی پێدام کە بڕێک پارەی تێدابوو، بەڵام من ڕەتم کردەوە و وەرم نەگرت، دواتر لەڕێگەی هاوڕێیەکمەوە ئەو زەرفەی بۆ ناردبووم کە بڕی 500 هەزار دیناری تێدابوو“.
ئاكۆ له‌وباره‌یه‌وه نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت، با پارێزگاری کەرکووک بێتە ماڵمان، من ملیۆنێک دیناری پێ دەدەم کە ئەو حکوومەتە و من هاووڵاتی“. گوتیشی: ”بەنیازم ئەمڕۆ ئەو پارەیە بۆ پارێزگاری کەرکووک بنێرمەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه لقی سه‌ره‌كی به‌غدای کۆمپانیای (بی ئێم ده‌بڵیو) ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلە گولـلە نەبڕەکەی.