حكومه‌تی ژاپۆن دوو پرۆژه‌ی ئاو له كوردستان دروست ده‌كات
خواكوڕك
به‌رپرسانی حكومه‌تی یابان بڕیاریانداوه له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی عێراق به‌قه‌رز ته‌رخانیان كردووه، دوو پڕۆچه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بده‌ن.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت، حکوومەتی ژاپۆن بڕی ٨٧٠ ملیۆن دۆلار بەقەرز دەدات بە عێراق و بڕێکیش لە قەرزەکە بە ھەرێمی کوردستان دەدات.
عەبدولقادر محەمەد ئه‌ندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە باسنیوزی راگەیاندووه، “لەو قەرزە بڕی ٣٤٠ ملیۆن دۆلار بۆ ھەردوو پارێزگای ھەولێر و ھەڵەبجە دەبێت، لە پارێزگای ھەولێر بۆ پڕۆژەی ئاوەڕۆ تەرخان دەکرێت و لە پارێزگای ھەڵەبجەش بۆ پڕۆژەی ئاوی ماڵان تەرخان دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەش دا، کە لە رێگەی حکوومەتی عێراقەوە پارەکە بۆ ھەردوو پارێزگاکە دەنێردرێت و نابێت بۆ ھیچ بوارێکی تر خەرج بکرێت، پارەکە مینحە نییە بەڵکو قەرزە.