به‌هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی رۆژ ده‌گه‌رێته‌وه رۆژئاوایی كوردستان
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان بۆ پاراستنی سنوره‌كانی نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات، ئه‌مریكا بریاری داوه هێزی رۆژ كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوایی كوردستانه بگه‌رێنێته‌وه، رۆژئاوایی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌لایان ئه‌مریكا به باشترین چاره‌سه‌ر داده‌نێرێت، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان یه‌په‌گه و توركیا”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، لەگەڵ توندتربوونی گرژییەکانی نێوان تورکیا و یه‌په‌گه، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵ دەدات چارەیەکی گونجاو بدۆزێتەوە، تاوەکوو لەلایەکەوە دۆستایەتییەکەی لەگەڵ تورکیا کێشەی تێنەکەوێت، لەلایەکی دیکەشەوە هاوپەیمانییەکەی لەگەڵ یەپەگە نەکەوێتە هەڕەشەوە کە ئێستا لە ناوچەکانی دێرەزور بە توندی یەپەگە دژی داعش دەجەنگێت، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان” ئەمریکا گەیشتووەتە چارەسەرێکی مامناوەندی لە نێوان تورکیا و یەپەگە، ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش به‌گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رۆژ بۆ ئه‌م سنوره به باشتر ده‌زانێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری میدیایه‌كان، چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌م دۆخه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات و پاراستنی سنوری نێوان یه‌په‌گه و توركیا ئه‌مریكا په‌نا ده‌باته به‌ر گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رۆژ بۆ ئه‌وه‌ی سنوری نێوان رۆژئاوا و توركیا بپارێزێت، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوو، بریاره وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م 400 پێشمه‌رگه بچێته‌وه، پاشانیش ته‌واوی هێزه‌كه به قۆناغ به قۆناغ بچێته‌وه، لاینی توركیش ره‌زامه‌ندیان ده‌ربریوه، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چەندان پۆلی دیکەی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا دەگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە سەرجەمیان ژمارەیان دەگاتە ٨ هەزار پێشمەرگە و چەک و پێویستیی سەربازیش لەگەڵ خۆیاندا دەبەن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان هۆكاری گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وناوچانه بۆ ئه‌وه‌یه، تورکیا هیچ پاساوێکی نەمێنێت بۆ هێرشکردنە سەر ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوای کوردستان، ئه‌مه‌ش به گونجاوترین چاره‌سه‌ر له‌لایان ئه‌مریكا ده‌ستنیشان كراوه”.