پۆلیسی سلێمانی به‌هۆی زانیاریه‌ هه‌ڵه‌كانی سۆران عومه‌ر تێكه‌وت

خواكوڕك

چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، دوو هاووڵاتی كه‌ تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ژماره‌ی هه‌ولێره‌، ده‌برێنه‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی به‌تۆمه‌تی چاودێری كردنی ناوبراو.

دوای لێكۆڵێنه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به‌وه‌وه‌ نه‌بووه‌ و بێ تاوانن، بۆیه‌ پۆلیسی داوای لێبووردن له‌سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كات و سه‌ركۆنه‌ی سۆران عومه‌ریش ده‌كه‌ن كه‌ بێ به‌ڵگه‌ خه‌ڵك تۆمه‌تبار ده‌كات.

سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت، پێش چه‌ند ڕۆژێك دوو هاووڵاتی كه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێك به‌رده‌وام چاودێرییان كردووم، بۆیه‌ پێوه‌ندیم به‌ هێزه‌ ته‌ناهییه‌كانی شاره‌وه‌ كردووه‌ و ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ گرتوویانن.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ پۆلیسی سلێمانی ‌ده‌ڵێت، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ ته‌كسییه‌كی تابلۆی هه‌ولێر بووه‌ و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌ چاودێریكردنی سۆران عومه‌ره‌وه‌ نه‌بووه‌، پۆلیسیش دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رده‌كه‌وێ، داوای لێبوردنیان لێ ده‌كات و سه‌ركۆنه‌ی سۆران عومه‌ر ده‌كات كه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ شكاتی لێ كردوون.

Back to top button