ڕۆیتەرز:سوریا دەچێتەوە ناو كۆمكاری عەرەبی

 

دوای حەوت ساڵ لە هەڵپەساردنی ئەندامێتی سوریا لە كۆبونەوەكانی وڵاتانی عەرەبی،چاوەڕوان دەكرێت جارێكی تر ئەو وڵاتە بانگهێشتی دانیشتنەكانی كۆمكاری عەرەبی بكرێتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بە ئاماژەكردن بە لێدوانێكی ئەنوەر قەرقاش وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ كاروباری دەرەوە كە وتویەتی زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ گەڕانەوەی سوریان بۆ ناو ڕێكخراوەكە، ئەوەی خستۆتە ڕوو كە لە ئایندەیەكی نزیك سوریا بەشداری لە كۆبونەوەكانی وڵاتانی عەرەبی دەكات.

هەروەها قەرقاش نەیشاردۆتەوە كە سێ وڵات تا ئێستا دژی گەڕانەوەی سوریان بۆ ناو ڕێكخراوەكە بەڵام ئەگەری گەڕانەوەی سوریا زیاترە نەك هەڵپەساردنی.

Back to top button