شیعه‌كان نیگه‌رانن له هاتنه‌كه‌ی تره‌مپ و قبوڵكردنی بانگێشتنامه‌كه‌ی كۆشكی سپی به شه‌رمه‌زاری ده‌بینن
بەشێكی زۆری لایەنە سیاسییەكانی عێراق، بە تایبەت شیعەكان، نیگەرانن لە سەردانە چاوەڕوان نەكراوەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمه‌ریكا بۆ عێراق.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمه‌ریکا رایگەیاند:” دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بانگھێشتی کۆشکی سپی کردووە و چاومان لەوەیە لە واشنتن پێشوازی لێبکەین”.
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمه‌ریکا گوتيشى: “سەرۆک ترەمپ لە نزیکەوە لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانمان لە عێراق بەرەو پێشچوون و ھەنگاوەکانی سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر داعش باس کردووە”.
لای خۆیه‌وه حاکم زاملی سەرکردە لە رەوتی سەدر له‌باره‌ی بانگێشتنامه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئه‌مریكا ده‌ڵێت :”زۆر شەرمە سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگھێشتنامەی سەرۆکی ئەمه‌ریکا قبوڵ بکات و بچێتە واشنتن، دوای ئەوەی کە بە سەردانەکەی سوکایەتی و گاڵتەی بە سیاسیيەکانی عێراق و حکومەتی عێراق کرد و رێزی لە سەروەری عێراق نەگرت و ھاتە عێراق بەشێوەی نھێنی و بەبێ ھەمانگی لەگەڵ حکومەتی عێراق”.
سه‌ركرده‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در گوتیشی :” ترەمپ بە سەردانە نھێنیيەکەی بۆ عێراق سوکایەتی بە سیاسیيەکانی عێراق و حکومەتی عێراق کردووه”.