ئەمریكا: هێزەكانی رژێمی سوریا نەچوونەتە ناو مونبج
دوای ئەوەی میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ هێزەكانی رژێمی سوریا دەربازی ناو شاری مونبج بوونە, پێش كەمێك سەرچاوەیەكی فەرمی لە پنتاگۆنەوە (وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا) هەواڵەكانی ئەمڕۆی لەبارەی جوڵانی هێزەكانی رژێمی سووریای بۆ ناو شاری مەنبج بەدرۆ خستەوە.
سەرچاوەكە بەناوی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعشەوە رایگەیاند “ھەواڵەكانی پەیوەندیدار بە چوونە ناوەوەی هێزەكانی سەر بە رژێمی ئەسەد بۆ ناو شارۆچكەی مەنبج، دوورە لە راستییەوە”.
پنتاگۆن لە راگەیاندراوێكی كورتدا دووپاتی كردووەتەوە كە پێویستە لەسەر هەموو لایەنەكانی بەشدار لە ناكۆكییەكانی سووریا ئارامی شاری مەنبج و ژیانی هاووڵاتیانیان بپارێزن.
ئەمڕۆ هێزەكانی رژێمی ئەسەد رایانگەیاند لەسەر داوای پەكەكە چوونەتە نێو شاری مەنبجەوە، لەلایەكی تریشەوە میلیشیاكانی سووریای دیموكرات سەر بە توركیا بەرەو شارەكە جوڵاون.