عه‌لی عه‌ونی: پارتی ئامادە نییە جارێكی‌تر رێككەوتنی دوو قۆڵی لەگەڵ یەكێتی بكات
پارتی دیموكراتی كوردستان به پێویستی ده‌زانێت، میساقێكی شەڕەف لەنێوان ھێزە سیاسییەكانی كوردستان ببەسترێت، له هه‌لبژاردنه‌كانی 30ـی ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستان پارتی توانی 45 كورسی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر بكات ببێته هێزی یه‌كه‌م.
عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی، لە كاتی بەشداریكردنی لە ژووری ھەواڵ له كه‌ناڵی كوردستان 24 رایگەیاند، پارتی بە پێویستی دەزانێت میساقێكی شەڕەف لەنێوان ھێزە سیاسییەكانی كوردستان ببەسترێت بۆ ئەوەی خیانەتەكانی 66 و 16 ئۆكتۆبەر دووبارە نەبنەوە.
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەش كرد، بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت بەپێی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن مامەڵە لەگەڵ لایەنەكان دەكەن.
لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی ئاماژەی بەوە كرد، حزبەكەی لەگەڵ ئەوە دایە تا ھەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن دەستوور، سەرۆكی ھەرێم لەنێو پەرلەمان ھەڵبژێردرێت